پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق نهێنى دابه‌زینى به‌هاى دینار ئاشکرا ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تى دارایى به‌رپرسه له به‌رزکردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار و ده‌ڵێت:" وه‌زاره‌تى دارایى به‌فه‌رمى داوای لێ‌کردین دۆلارێک بکه‌نه هه‌زارو 450 دینار".
ئاژانسى هه‌واڵى عێراق له زارى مسته‌فا موخیف پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى ئه‌و وڵاته بڵاویکرده‌وه "وه‌زاره‌تى دارایى به‌فه‌رمى داواى لێ‌کردین نرخى یه‌ک دۆلار بۆ هه‌زار و 450 دینارى عێراقى به‌رزبکه‌ینه‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار کاریگه‌رى له‌سه‌ر بازاڕى عێراق دروستکردووه و زیان به‌چینى هه‌ژاران ده‌گه‌یه‌نێت".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه که وه‌زاره‌تى دارایى به‌رپرسه له پاڵپشتیکردنى چینى هه‌ژاران له‌رێگه‌ى دوو هێنده‌کردنى بڕى موچه‌ى چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تی.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق دابه‌زینى به‌هاى دینارى عێراقى به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى رایگه‌یاند و نرخى یه‌ک دۆلارى به هه‌زار و 450 دینار له وه‌زاره‌تى دارایى و به 1460 دینار له بانکه‌کان و به 1470 دینار بۆ هاوڵاتیان جێگیر کرد.
