له‌یلا گۆڤه‌ن بریارى زیندانى کردنى 22 ساڵى بۆ ده‌رکرا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دادگاى باڵاى تورکیا بڕیارى ده‌ستگیرکردنى بۆ له‌یلا گۆڤه‌ن هاوسه‌رۆکى که‌جه‌ده ده‌رکرد که 22 ساڵ و سێ مانگ ده‌بێت زیندانى بکرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له‌دانیشتنێکى دیکه‌ى دادگایى کردنى له‌یلا گوڤه‌ن هاوسه‌رۆکى کۆنگره‌ى جڤاکى دیموکراتى که‌جه‌ده له دادگاى تاوانه قورسه‌کانى ئامه‌د به‌ڕێوه‌چوو 18 تۆمه‌تى جیاواز رووبه‌ڕووى هاوسه‌رۆکه‌که‌ى که‌جه‌ده کرایه‌وه، هه‌رچه‌نده ناوبراو خۆى ئاماده‌ى دانیشتنه‌که نه‌بوو، دوو پارێزه‌رى به‌شدارى دانیشتنه‌که‌یان کرد.
دادگا به تۆمه‌تى دروستکردنى رێکخستنى نایاسایى و ئه‌ندامیه‌تى له رێکخراوى "تیرۆر" و هاندانى خه‌ڵک بۆ کۆبوونه‌وه و به‌شداریکردن له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له دژى یاسا تاوانبارى کرد.
هاوکات دادگا بڕیاریدا به 22 ساڵ و سێ مانگ سزاى زیندانى کردن له‌سه‌ر له‌یلا گۆڤه‌ن بسه‌پێنێت و ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیر بکرێت و ره‌وانه‌ى زیندان بکرێت.
له‌یلا گۆڤه‌ن که هاوکات هاوسه‌رۆکى کۆما جڤاکێن دیموکراتى (که‌جه‌ده)یه و یه‌کێک له چالاکترین په‌رله‌مانتاره‌کانى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) بوو، به‌ڵام به‌هۆى سه‌پاندنى حکومێکى دیکه له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌کى دیکه له‌مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ له‌یلا گۆڤه‌ن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ئه‌ندامێتى په‌رله‌مانى لێسه‌ندرایه‌وه.
گۆڤه‌ن له رۆژى 31ى کانونى دووه‌مى ساڵى 2018ه‌وه زیندانى کرابوو، نزیکه‌ى 80 رۆژ له دژى گۆشه‌گیرکردنى ئۆجه‌لان مانى له‌خواردن گرت و به هۆیه‌وه بارى ته‌ندروستى ناجێگیر بوو.