‌دادگاى ئه‌وروپا بڕیاریدا به‌زوترین کات سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌تورکیا ئازادبکرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا بڕیاریدا به‌زوترین کات سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌تورکیا ئازادبکرێت.

سکاى نیوز، بڵاویکرده‌وه‌ که‌ له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆیدا:"دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا به‌توندى ئیدانه‌ى ده‌ستگیرکردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پێشووى هه‌ده‌په‌ى کردووه‌ و داوایکردوه‌ ده‌ستبه‌جێ ئازادبکرێت".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا راشیگه‌یاند، تۆمه‌تبارکردنى ده‌میرتاش به‌تیرۆر بێبنه‌مایه‌ و پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماکانى مافى مرۆڤه‌، ئامانج له‌م هه‌نگاوه‌ى حکومه‌تى تورکیا ته‌نها سیاسییه‌.

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ رۆژى 4-ى نۆڤه‌مبه‌رى 2016 له‌گه‌ڵ 10 په‌رله‌مانتارى دیکه‌ى پارته‌که‌ى له‌ نێویاندا فیگه‌ن یوکسه‌ک داغ ، ھاوسه‌رۆکى ھه‌ده‌په‌ ده‌ستگیر کران.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار