روبعوڵڵا؛ چۆن بارەگای پارتی‌و سەنتەرێکی مەساجیان لەبەغدا سووتاند؟
کەتائیب حزبوڵڵای سەر بەئێران هەوڵی دروستکردنی هێزێکی نائاسایی سەربازیی دەدات لەشێوەی هێزەکانی بەرەنگاریی بەسیجی سەر بەسوپای پاسداران
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لقێکی کەتائیب حزبوڵڵا لەم چەند مانگەی دواییدا، بەناوی روبعوڵڵا خۆی نمایشکردووە لەبەغدا لەڕێی کردەی وێرانکاری و تێکدانەوە کەناوەندە میدیایی و سیاسییەکان و چەندین بزنسی بچووکیان کردۆتە ئامانج.
ئەندامانی روبعوڵڵا کە زۆرجار تی‌شێرتی رەش لەبەردەکەن، کە ناوی گروپەکە لەپشتەوەی نووسراوە، لەکۆتایی مانگی رابردوودا هێرشیانکردە سەر ناوەندێکی مەساج لەبەشی کەڕادەی بەغداو بەکوتەک لەکارمەندەکانیان دا.
ڤیدیۆیەک لە (26)ی تشرینی یەکەم، ئەندامانی میلیشیایەک نیشاندەدات کە بەدوای دوو کارمەندی کچ دەکەون و هێرشی دەکەنە سەر، پێشئەوەی ئاگر لەناوەندەکە بەربدەن و تووڕەیی لەعێراق دروستبکەن.
هێرشەکە وەک بەشێک لەهەڵمەتێکی تووند لەقەڵەمدرا لەلایەن میلیشیاکانی سەر بەئێرانەوە، لەنێویاندا روبعوڵڵا، کە خۆی ناساندووە بۆ «شەڕ دژی بێئەخلاقی»، ئەو وتارەی بەکاردەهێنرێت بۆ پاساودان بەهێرشەکان بۆ سەر یانە شەوانەکان و دوکانەکانی مەیفرۆشی و ناوەندەکانی مەساج.
هەروەها ئەم گرووپە دەستیان هەبوو لەسوتاندنی بارەگای پارتی لەبەغدا، بەپێی وێنەیەک کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، ئەندامێکی روبعوڵلا دروشمێک دەنووسێت لەسەر دیواری بنکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغدا دوای ئەوەی لە 17ی تشرینی یەکەم ئاگری تێبەردرا.
میلیشیاکان لەڕێی روبعوڵڵاوە هەوڵیانداوە هێزێکی سەربازیی نائاسایی هاوشێوەی هێزەکانی بەرەنگاریی بەسیج دروستبکەن، کە هێزێکی سەربازیی نائاساییەو سەر بەسوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە.
سوپای پاسداران لە 1980 بەسیجی پێکهێنا بۆ سەرکوتکردنی رکابەرەکانی شۆڕشی ئێران و کارکردن وەک «پۆلیسی ئەخلاق» لەنێو ئێران‌دا.
بەهەمانشێوە، کەتائیب حزبوڵڵا کارەکانی روبعوڵڵاو گروپەکانی دیکە سەرپەرشتیدەکات، وەک «بەرەی ئەبو جەداحە» (واتە چەرخ)، وەک ئاماژەیەک بە ئاگربەردان لەو ناوەندانەی دەیانکەنە ئامانج.
ئامانجەکە بڵاوکردنەوەی ترسە
میسال ئالوسی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق وتی «ئەم لایەنانە و ئەوانی دی مەبەستیان بڵاوکردنەوەی ترسە لەنێو مەدەنییەکاندا، ئەوانە داردەستی کەتائیب حزبوڵڵان، کەدڕندەترین و تۆقێنەرترین کۆپیی حزبوڵڵای لوبنانیە».
ئالوسی وتی «بریکارەکانی ئێران لەعێراق هەڕەشەیەکی جددین بۆسەر پەیکەربەندیی دەوڵەت، چونکە یەکتر تەواودەکەن لەکارو کردەوەدا، کە زیانبەخشن بۆ سەلامەتیی عێراق و ژیانی خەڵکەکەی و کاریگەرییان هەیە لەسەر هەموو رەهەندێکی ژیان».
هەروەها وتی «ئەوان ئەو چالاکوانە مەدەنی و رۆژنامەوانانە دەستبەسەردەکەن یان دەکوژن کە دژیان دەوەستنەوە، دەست بەسەر کەناڵە ئاسمانییەکاندا دەگرن و دەیانسوتێنن و هێرش دەکەنەسەر بارەگاکانی حزبە سیاسییەکان».
زیاتر وتی «ئەم کردانە شایەتی زیندوون بۆ مامەڵەی تووندڕەوانەیان و هەوڵەکانیان بۆ بێدەنگکردن و سەرکوتکردنی بیروڕای ئازاد».
ئەم گروپانە ئایدۆلۆژیای ئێرانیان لەخۆگرتووەو پەیڕەوی مەزهەبی ویلایەتی فەقیهـ دەکەن، کە داوای پەیمانی دڵسۆزیی دەکات بۆ رابەری باڵای ئێران عەلی خامنەئی.
میسال ئالوسی وتی «ئەوانە گروپی تووندوتیژن کەباوەڕیان بەئازادی بیڕوڕا نییەو رێز لە رای جیاواز‌و یاسا‌و رێسا گشتییەکان ناگرن.»
روبعوڵڵا بەشداربوو لەئاگربەردان لەبنکەی کەناڵی ئێم بی سی عێراق لەبەغدا، لەمانگی ئایاردا، دوای ئەوەی کەناڵەکە راپۆرتێکی بڵاوکردەوەو وایان لێکدایەوە کە سوکایەتیکردنە بە ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی هێزەکانی حەشدی شەعبی.
لە 31ی ئاب، روبعوڵڵا ئاگری بەردا لە بنکەی کەناڵی ئاسمانی دیجلە و بانگەشەی ئەوەی کرد کەگوایە گۆرانیی پەخشکردووە لەکاتی بۆنەیەکی ئایینی‌دا.
لە رووداوێکی هاوشێوەدا، بنکەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان سوتاند لەناوەندی بەغدا لە 17ی تشرینی یەکەم، دوای ئەوەی هۆشیار زێباری، سەرکردەیەکی ئەو حزبە، داوای‌کرد میلیشیاکان لەناوچەی سەوز دەربکرێن.
بەشێک لەسیستمی سەربازیی ئێران
ناوی میلیشیای روبعوڵڵا بۆ یەکەمجار لەسەر دیوارەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا ساڵی رابردوو دەرکەوت، دوای خۆپیشاندانێک لەلایەن میلیشیاکانی سەر بەئێرانەوە دژی بۆمبارانکردنی بنکەی کەتائیب حزبوڵڵا.
عەلا نەشوع شرۆڤەکاری ستراتیژی، وتی»روبعوڵڵا و کەتائیب حزبوڵڵا‌و گروپەکانی دیکەی هاوشێوەیان هەموویان بەشێکن لەسیستمی سەربازیی ئێران».
وتیشی «راوێژکارانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی سەرپەرشتی ئەم لایەنانە دەکەن و چالاکییەکانیان بەڕێوەدەبەن، کە خزمەت بەکارنامەی وێرانکەری ئێران دەکەن لەناوچەکەو پلانەکانی بۆ زاڵبوون و بڵاوکردنەوەی کەشی پشێوی».
هەروەها وتی»ئەم چالاکییانە سنووردارنین بەو کارانەی زیان لەبەرژەوەندیەکانی عێراق و سەقامگیریی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراق دەدەن و پێشێلکاریی سەروەریەکەی دەکەن، بەڵکو سەردەکێشن بۆ سنووردارکردنی ئازادی و مافە جەماوەرییەکان و بڵاوکردنەوەی تیرۆریزمی هزریش».
نەشوع ئاماژەیکرد بەوەی رژێمی ئێران خەڵکی خۆی چەوساندۆتەوە لەوکاتەوەی (40) ساڵ لەمەوبەر هاتەسەر حوکم و لەمڕۆدا ئەزموونی خۆی لەسەرکوتکاری و خراپ مامەڵەکردن بڵاودەکاتەوە لەڕێی داردەستەکانیەوە.
روبعوڵڵا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ئامانجکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی سعوودیه له‌عێراق ده‌کات
له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی لایه‌نه سیاسییه‌کان و ئه‌و گروپه چه‌کدارانه‌ی که سه‌ر به‌ئێرانن، ژماره‌یه‌ک له‌و گروپانه به‌یاننامه‌یه‌کیان له دژی ههنگاوێکی سعوودیه بڵاوکرده‌وه، کە هەنگاوەکە بۆ ئه‌نجامدانی کاری وه‌به‌رهێنانی کشتوکاڵی له‌سه‌ر رووبه‌ری نزیکه‌ی یەک ملیۆن هێکتار زه‌وی له‌هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبار و موسه‌ننا.
له‌به‌یاننامه‌که‌دا که‌مانگی رابردوو بڵاویانکرده‌وه، ئه‌و گروپه چه‌کدارانه دووپاتیانکرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه رێکه‌وتووین، که هه‌ر کارێکی وه‌به‌رهێنانی سعوودیه ده‌کرێته ئامانجی «گروپه هاوپه‌یمانه‌کان»، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئه‌و سێ گروپه‌ی به‌یاننامه‌که‌یان راگه‌یاندووه کە یەکێکیان روبعوڵلایە.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه به‌م دواییانه گروپێکی چه‌کداره میلیشیاکان له‌عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه‌و پێشتریش به‌رپرسیارێتی خۆی لهههڵکوتانهسهر ژماره‌یه‌ک باره‌گای حزبی و که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان راگه‌یاندووه، وێڕای به‌ئامانجکردنی نێرده دیپلۆماسییه‌کان له‌ناو خاکی عێراق، که به‌وته‌ی چاودێران، ئه‌و گروپه میلیشیایه باڵێکی نوێی چه‌کداریی که‌تائیب حزبوڵڵا، نوجه‌با و چه‌ند گروپێکی دیکه‌ی دیاری سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی ئێرانه، وه‌ک گروپه‌کانی «عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق و خوراسانی و روبعوڵڵا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ش که له‌لایه‌ن چالاکوانان و پێگه‌کانی سه‌ر به‌و گروپه میلیشیایانه بڵاوکراوه‌ته‌وه، شاندێکی «روبعوڵڵا» چاوی به شاندێکی «مهجامیع خاسه‌و به‌ره‌ی ئه‌بو جه‌داحه« که‌وتووه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه رێکه‌وتوون که «هیچ ده‌رفه‌تێک بۆ وه‌به‌رهێنانی سعوودیه نییه».
به‌یاننامه‌که جه‌ختیشی کرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه وه‌به‌رهێنانی سعوودیه ده‌که‌نه ئامانج.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌مجۆره‌یه که‌گروپه میلیشیاکانی سه‌ر به ئێران له‌سه‌رده‌می حکومه‌ته‌که‌ی مسته‌فا کازمی له‌هه‌نگاوه‌کانی کرانه‌وه‌ی ئابووری و سیاسی نێوان عێراق و سعوودیه ده‌که‌ن.
روبعوڵلاو عەهدوڵلا پەیڕەوی ویلایەتی فەقیهـ دەکەن
ئێران حەسەن نەسڕوڵایەک بۆ عێراق دادەنێ، کەپیاوێکی شیعەی دڵسۆزی خامنەئییەو گروپێکی نوێی دادەمەزراندوە بانگەشە بۆ ویلایەتی فەقیهـ دەکات و کۆمەڵگەش دابەشدەکات بۆ حەق و باتڵ.
ھاشم حەیدەری کەپیاوێکی ئایینی شیعە مەزھەبە، مانگی رابردوو بزووتنەوەیەکی نوێی راگەیاند بەناوی عەھدوڵا کەخۆی بەدڵسۆزی خامنەئیی دەزانێت و بانگەشە بۆ ویلایەتی فەقیهـ دەکات وەکو روویەکی دیکەی ئێران لەعێراق، چالاکوانە عێراقییەکانیش دەڵێن ئامانجی تێکدانی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووە.
ماوەیەک پێش ئێستا هاشم حەیدەری لەمیدیاکانی عێراقەوە دەرکەوت و بەشێکیان لێکچوواندنیان بۆکرد لەگەڵ حەسەن نەسڕوڵای لوبنانی و سەرکردەی حزبوڵڵای لوبنان، کاتێکیش کە لەناوچەی کازمیەی عێراقەوە بۆ یەکەمجار چاوی راگەیاندنەکانی خرایەسەر وەک حەسەن نەسڕوڵای عێراقی ناوی هێنرا.
هەندێک لەمیدیاکانیش ئەو لێکچوونەیان بەشتێکی هەڕەمەکی نەزانی و رایانگەیاند کەپەیوەندییەکی توندوتۆڵ لەنێوانیاندا هەیە، هەرچەندە زۆرکاری بۆ ئەوە کردووە لقێکی حزبوڵڵا بھێنێتە عێراق، بەڵام رەتکراوەتەوەو رێگەی پێنەدراوە ئەو کارە بکات.
وێڕای گروپەکانی دیکە کەپێشتر ناسراون، وەک حزبوڵڵا و عەسائیب و نوجەبا و هەندێک گروپی دیکە، بەڵام بەم دواییانە چەندین گروپی نوێی چەکدار لەعێراق کە بەنزیک لەکۆماری ئیسلامی هەژمار دەکرێن، خۆیان راگەیاندووە، لە رێگەی بەیاننامەو تۆمارە ڤیدیۆکاندا هەڕەشیان لەهێزەکانی ئەمریکا لەعێراق کردووە، لەوانە روبعوڵڵا، ئەسەحابولکەهف، قەبزەت مەهدی، عسبەت سائیرین.
دواترینیان گروپی عەھدوڵایەو سەرکردەکەشی ھاشم حەیدەریە کەجلوبەرگی ھاوشێوەی حەسەن نەسڕوڵا لەبەردەکات و خۆی بەکەسی دڵسۆزی خامنەئیی دەزانێت و چەندین وێنەو ڤیدیۆی خۆی لەگەڵیدا بەم دواییانە بڵاوکردووەتەوە.