‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بڕیارێکى تره‌مپ ئیدانه‌ ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بڕیارێکى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکاى ئیدانه‌کرد به‌ئازادکردنى دوو سه‌ربازى ئه‌مریکى که‌ له‌ساڵى 2007 ده‌ستیان له‌کوشتنى 14 هاوڵاتى عێراقیدا هه‌بووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ى کانونى یه‌که‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا هاتووه‌:" به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و بڕیاره‌ى سه‌رۆکى ئه‌مریکا ده‌که‌ین و پێمانوایه‌ تاوانى کوشتنى به‌ناحه‌ق له‌م بڕیاره‌دا ره‌چاونه‌کراوه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقیاتى ئیداره‌ى ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به‌هاکانى مافى مرۆڤ، دادوه‌ری، سه‌روه‌رى یاسا یه‌کناگرێته‌وه‌".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌کراوه‌ که‌ ئه‌و بڕیاره‌ى تره‌مپ په‌راوێزخستن و به‌که‌مزانینى شکۆمه‌ندى قوربانییه‌کان و هه‌ست و سۆزى خێزان و که‌سوکاریانه‌.

هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه‌ که‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ئه‌مریکا به‌دواداچونى ته‌واو بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌که‌ن له‌ڕێگاى که‌ناڵه‌ دپلۆماسییه‌کان و داواى پێداچونه‌وه‌ به‌بڕیاره‌که‌دا ده‌که‌ن.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار