نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان په‌یامێک ئاڕاسته‌ى عێراقییه‌کان ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا کاریگه‌رییه‌کى زۆریى له‌سه‌ر دۆخى سیاسیی، کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى عێراق هه‌بوه، به‌ڵام ئومێده‌وارن له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ى ڤاکسینى کۆرۆنا ئه‌م قه‌یرانه ته‌ندروستییه به زویى کۆتایى پێبێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ى کانونى یه‌که‌مى 2020، جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند: "له‌ڕاستیدا په‌تاى ڤایرۆسى کۆڕۆنا زۆر یان که‌م کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ر هه‌موومان داناوه، عێراقیش وه‌کو ته‌واوى جیهان له‌م په‌تایه به‌ده‌ر نییه و بگره کاریگه‌رییه‌کى زۆریشى هه‌یه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"به‌داخه‌وه کۆڤید-19 بوه‌ته هۆى خراپترکردنى ته‌حه‌دییه سیاسیى و کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى و ئاسایشییه‌کان که خۆیان هه‌ر پێشتریش له دۆخێکى خراپ‌دا بون".
هاوکات ئاماژه به‌وه ده‌دات که" به‌هاتنه‌وه‌ى سه‌رى ساڵى تازه و مژده‌ى دۆزینه‌وه‌ى پێکوته (ڤاکسین)یش، هیوایه‌کى زۆرم هه‌یه که ئه‌م قه‌یرانه ته‌ندروستییه به زویى کۆتایى پێ بێت و ببێته به‌شێک له رابردو و به‌مه‌ش ده‌رفه‌تى چاره‌سه‌رى گیروگرفته‌کان و قۆستنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌لانه‌ى که‌له پێشمانه بڕه‌خسێت".
نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که هه‌ڵبژاردن که بۆ ساڵى 2021 دانراوه هه‌لى ئه‌وه بۆ عێراقییه‌کان ده‌ڕه‌خسێنێت که بتوانن ده‌نگى خۆیان بگه‌یه‌نن له‌و کاته‌ى که سه‌رقاڵى داڕشتنى نه‌خشه‌ى سیاسییانن بۆ داهاتو و بێگه‌ردیى ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه و پابه‌ندبوونى لایه‌نه‌کان پێوه‌ى له‌وپه‌ڕى گرینگیدایه.