تره‌مپ: ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌مریکییه‌ک بکوژرێت، ئێمه‌ ئێران به‌به‌رپرسیار ده‌زانین، باش بیرى لێبکه‌نه‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له‌ توێتێکیدا که‌ وێنه‌ى سێ موشه‌کى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ ده‌نوسێت:" هێرشه‌کانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌ به‌غدا، له‌رێگه‌ى موشه‌کى ئێرانیه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که‌ گوێمان له‌وه‌ ده‌بێت که‌ هێرشى زیاتر ده‌کرێته‌ سه‌ر ئه‌مریکییه‌کان له‌عێراق.

هاوکات ئامۆژگاریى ئێرانیه‌کان ده‌کات و ده‌نوسێت:" هه‌ندێک ئامۆژگاری دۆستانه‌م بۆ ئێران ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌مریکییه‌ک بکوژرێت، ئێمه‌ ئێران به‌به‌رپرسیار ده‌زانین، باش بیرى لێبکه‌نه‌وه‌".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار