هاوسه‌رى ده‌میرتاش: تۆمه‌ته‌کانى سه‌ر ده‌میرتاش شکستى هێنا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوسه‌رى سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، باشاک له‌باره‌ى دوا بڕیارى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپاوه ده‌ڵێت " ئه‌و هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى رووبه‌ڕووى ده‌میرتاش کراوه‌نه‌ته‌وه شکستى هێنا".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ى کانونى یه‌که‌مى 2020، باشاک ده‌میرتاش له پۆستێکدا له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند:" دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌کى بنه‌بێ هه‌رچى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى خراونه‌ته پاڵ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش پووچه‌ڵ کرده‌وه".
هه‌روه‌ها باشاک له درێژه‌ى پۆسته‌که‌یدا وتوویه‌تى " ناکرێت که‌سێک به تاوانبار ناوزه‌د بکه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پاشا ده‌یه‌وێت".( پاشا مه‌به‌ستى ئه‌ردۆغان
هاوکات باشاک ده‌شڵێت" ئه‌وه تاوانى راسته‌قینه‌یه که که‌سێک خه‌ڵکانێک له زینداندا ده‌هڵێێته‌وه، به‌بێ هیچ به‌هانه‌یه‌ک". ( ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ تۆمه‌تبارکردنىئه‌ردۆغان ).
ئه‌مه دووه‌م جاره دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپى داواى ئازادکردنى سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیا ده‌کات.
دواى ده‌رچوونى بڕیارى ئه‌مجاره‌ى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپى که داوا ده‌کات ده‌میرتاش له زیندان ئازاد بکرێت، دوێنێ ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند " ئه‌و داوایه سیاسییه "، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى ده‌میرتاش ئازاد ناکرێت.
