شیروان میرزا: پڕۆژه بودجه‌ى 2021 نه‌گه‌یشتووه‌ته لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد دواى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بودجه‌ى 2021 له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته لیژنه‌که‌یان.
پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق له 150 تریلۆن و 150 ملیار دینار پێکهاتووه‌و 58 تریلۆن و 260 ملیار دینار کورتهێنانى هه‌یه، پشکى هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و ته‌سلیمکردنى داهاته نانه‌وتییه‌کان پشکى له‌سه‌دا 12.67 بۆ دیارى کراوه.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" تا ئێستا به‌فه‌رمى پرۆژه بودجه‌ى 2021 نه‌گه‌یشتووه‌ته لیژنه‌که‌مان".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد تا نه‌یبینن و بڕگه‌و مادده‌کان که تێیدا هاتووه ناتوانن ورده‌کارى پشکى هه‌رێم له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک دیارى کراوه بیخه‌نه‌روو.
هاوکات، ماجیده ته‌میمی، ئه‌ندام له لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى رایگه‌یاند، لیژنه‌ى دارایى به شێوه‌یه‌کى فه‌رمى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتوه هه‌تا ئێستا.