هه‌سه‌ده له‌پێشره‌ویدایه له عه‌ین عیسا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له شارۆچکه‌ى عه‌ین عیسا و سنوره‌کانی، پێکدادان له‌نێوان هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) و میلیشیا چه‌کدارییه‌کانى سه‌ر به تورکیا نوێبوه‌ته‌وه و هه‌سه‌ده له هه‌وڵى گێڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتیایه‌تى له‌و ناوچه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى کانونى یه‌که‌مى 2020، میدیاى سوریا بڵاویکرده‌وه که له نزیک له ناوچه‌که، به چه‌کى قورس له سنوره‌کانى عه‌ین عیسا – رۆژئاڤاى کوردستان پێکدادان رویداوه له‌نێوان شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده و میلیشیاکانى (گروپى چه‌کدارى سوپاى نیشتیمانی) سه‌ر به تورکیا له‌و ناوچه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌کیش له هێزه‌کانى هه‌سه‌ده به ژماره‌یه‌ک میدیاى رایگه‌یاندووه، هێزه‌کانیان له ناوچه‌که به‌ره‌وپێشده‌چن و پشتیوانى مه‌زنیان له‌لایه‌ن پسپۆڕانى بوارى چه‌کى قورسه‌وه بۆ هاتوه له سنوره‌کانى ئه‌و ناوچه‌یه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هێرشه‌کان.
هاوکات، رۆژنامه‌ى وه‌ته‌ن، زمانحاڵى سوپاى سوریا ئاشکراى کردووه که پشتیوانى له شه‌ڕڤانان ده‌که‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داگیرکارییه‌کانى تورکیا و میلیشیا ئیسلامییه‌کان له ناوچه‌که.