سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى پێشوازى له دابه‌زینى به‌هاى دینارى عێراقى ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر دابه‌زاندنى به‌هاى دراوى عێراقى به‌رانبه‌ر به دۆلار‌و دراوه جیهانییه‌کان راگه‌یاند که پێشوازی له دابه‌زاندنی به‌های دینار ده‌که‌ن.
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" ئه‌و چاکسازییانه به دابه‌زاندنى به‌هاى دینار گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه بۆ گره‌نتی سه‌قامگیریى ئابووری عێراق".
توکیر میرزوییف، سه‌رۆکی نێرده‌ی سندوقه‌که له عێراق رایگه‌یاند: "کاریگه‌رییه‌کانی په‌تای کۆرۆنا و دابه‌زینی به‌رچاوی داهاتی نه‌وت مه‌ترسیان دروستکردووه و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر سه‌قامگیریى ئابووری عێراق".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"به‌رده‌وامی چاکسازییه‌کان له قۆناغی داهاتوو، کاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌هێزکردنی ده‌ستکه‌وته‌کان له‌کورت مه‌ودادا".
هاوکات، توکیر میرزوییف ئه‌وه‌شى خسته‌روو که سندوقی دراو له ئاماده‌باشیدایه بۆ پشتیوانی له هه‌وڵه‌کانی چاکسازیى که ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق گرتویانه‌ته به‌ر بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌کان.
سندوقی دراو ئه‌وه‌شیان روونکردووه‌ته‌وه که پێشوازیان له په‌سه‌ندکردنی پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 کردووه له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه که له‌ناویاندا دابه‌زاندنی نرخی دیناربووه.
