بیست هه‌زار به‌رپرس و ئه‌ندامى هه‌ده‌په ده‌ستگیرکراون
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ته‌نها له‌ماوه‌ى چوارساڵى رابردودا، بیست هه‌زار به‌رپرس و په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) له لایه‌ن تورکیاوه ده‌ستگیرکراون و سزاى زیندانى به‌سه‌ر 10هه‌زار که‌سیاندا سه‌پێندراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى کانونى یه‌که‌مى 2020، پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) له راپۆرتێک‌دا ئامارى پێشێلکارییه‌کانى مافى مرۆڤى له ساڵى 2020دا بڵاوکرده‌وه و تیایدا باسى هه‌ڵمه‌ته‌کانى ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیا‌و پێشلکارییه‌کانى مافه‌کانى مرۆڤى کردوه که له ساڵى 2015وه تا ئه‌مڕۆ له دژى ئه‌ندامان و به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانى هه‌ده‌په ئه‌نجامدراون.
به‌پێى ئاماره‌که‌ى هه‌ده‌په، له ساڵى 2015دا سێ هه‌زار ئه‌ندام و به‌رپرس و په‌رله‌مانتارى پارته‌که‌یان زیندانی‌کراون و له ساڵى 2020دا یه‌ک هه‌زار و 750 ئه‌ندام و به‌رپرسى هه‌ده‌په ده‌ستگیرکراون و سزاى زیندانیکردن به‌سه‌ر 172که‌سیاندا سه‌پێنراوه.
له راپۆرته‌که‌یاندا هاتووه که په‌رله‌مانتارانى هه‌ده‌په: سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، چوار ساڵ و هه‌شت مانگ، فیگه‌ن یوکسه‌ک دا‌غ؛ ساڵێک و یه‌ک مانگ، ئیدریس بالوکه‌ن؛ 16 ساڵ و هه‌شت مانگ، چاغڵار ده‌میره‌ڵ؛ حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ، عه‌بدوڵا زه‌یدان؛ هه‌شت ساڵ و مانگێک و 15 ڕۆژ، گولسه‌ر یڵدرم؛ حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ، مو‌سا فاریس ئۆگیولاری؛ نۆ ساڵ، سزاى زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
هه‌روه‌ها به پێى ڕاپۆرته‌که، له چوارچێوه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ى "روداوه‌کانى کۆبانێ له 6-8ى تشرینى دوه‌م"دا دواى شه‌ش ساڵ، له ئه‌مساڵدا بڕیارى ده‌ستگیرکردن بۆ ئه‌ندامانى پێشوى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌ندیى هه‌ده‌په ده‌رکرا، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له 25ى ئه‌یلولى 2020دا ئۆپراسیۆنیان ئه‌نجامدا و له بیست که‌سى ده‌ستگیرکراو له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا سزاى زیندانیکردن به‌سه‌ر 17 که‌سیاندا سه‌پێنراو سزاى 22 ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنیش به‌سه‌ر له‌یلا گوڤه‌ن هاوسه‌رۆکى کۆنگره‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتى (که‌جه‌ده)دا سه‌پێنرا.
پارتى دیموکراتى گه‌لان ئاماژه‌ى به‌وه کردووه که ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى شاره‌وانییه‌کان له ڕێگه‌ى سه‌پاندنى "قه‌یوم"ه‌وه له 19ى ئابى 2019ه‌وه ده‌ستیپێکرد و له ساڵى 2020یشدا درێژه‌ى هه‌بووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 37 هاوسه‌رۆک شاره‌وانیى هه‌ده‌په سزاى زیندانیکردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌و 48 شاره‌وانیى هه‌ده‌په "قه‌یوم"یان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، تا ئێستا 17 هاوسه‌رۆک شاره‌وانیى هه‌ده‌په له زینداندان.
هه‌ده‌په ناوى ئه‌و هاوسه‌رۆک شاره‌وانیانه‌ى زیندانی‌کراون ئاشکرا ده‌کات که پێکهاتوون له: عه‌دنان سه‌لجوق مزراکلى – ئامه‌د، مه‌لیکه گۆکسو – ئه‌رزرۆم، جیهان کارامان – جۆله‌مێرگ، یڵدز چه‌تین – وان، عه‌زیم یاجان – وان، یه‌عقوب ئاماچ – وان، یڵماز شاهین – وان، گوڵستان ئۆنجو – مێردین، مولکییه ئه‌سمه‌ز – مێردین، نیلوفه‌ر ئه‌لیک یڵماز – مێردین، عه‌دنان تۆپچو – موش، یاشار ئاککوش – ئیدر، حه‌سه‌ن سه‌فا – ئیدر، محه‌مه‌د ده‌میر – ئێڵح، ئایهان بیلگه‌ن – قه‌رس، شه‌ڤین ئالاجا – قه‌ره‌س.
سه‌لیم کاپڵان، جێگرى هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په، له‌باره‌ى هه‌ڵمه‌ته‌کانى دژ به پارته‌که‌یان رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵات "به شێوه‌یه‌کى فاشیستیانه" هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ حیزبه‌که‌یاندا ده‌کات.