ته‌ندروستى عێراق: 16 ملیۆن ڤاکسینمان کریووه‌و بێ به‌رانبه‌ر به‌کارده‌هێندرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق ڕایگه‌یاند:" 16 ملیۆن ڤاکسینى کۆرۆنامان کڕیوه و له ئێستادا تیمێک راهێنان ده‌که‌ن له‌سه‌ر چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ڤاکسینه‌که و به‌بێ به‌رانبه‌ر بۆ هاوڵاتیان به‌کارده‌هێندرێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى کانونى یه‌که‌مى 2020، به‌پێى هه‌واڵێکى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی، حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند جۆره نوێیه‌که‌ى کۆرۆنا هه‌مان نیشانه‌کانى پێشووترى کۆرۆناى هه‌یه، به‌ڵام "له بڵاوبوونه‌وه‌دا خێراتره و کاریگه‌ریشى که‌متره".
وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق راشیگه‌یاند:"به‌مزووانه دوو تاقیگه‌ى نوێ بۆ ئاشکراکردنى جۆره نوێیه‌که‌ى کۆرۆنا ده‌گه‌نه عێراق.
هه‌روه‌ها وتى:" پێویستیان به سێ ملیار دۆلار هه‌یه بۆ دابینکردنى سه‌رجه‌م پێداویستییه پزیشکییه‌کان و 160 هه‌زار قه‌ره‌وێڵه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه‌کان پێویستن".
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه کۆرۆنا له عێراق له‌ژێر کۆنترۆڵدایه و ته‌نها 191 حاڵه‌ت که دۆخى ته‌ندروستییان خراپه له سه‌رانسه‌رى عێراق له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا ماونه‌ته‌وه.
