باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له به‌غدا: چۆڵمان نه‌کردووه
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریکا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ره‌تکرده‌وه باس له چۆڵکردنى بیناکه‌ى و گواستنه‌وه‌ى بۆ شوێنێکى دیکه ده‌که‌ن و " باڵیۆزى وڵاته‌که له به‌غدا ماوه‌ته‌وه و باڵیۆزخانه‌که‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت له کارکردن".
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، دوو هێرشى موشه‌کى له دوو کاتى جیاواز کرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له به‌غدا، به‌ڵام له‌لایه‌ن سیستمى به‌رگرى باڵیۆزخانه‌که‌وه وه‌ڵامدرایه‌وه و هیچ زیانێکى لێنه‌که‌وته‌وه.
به‌هۆى نزیکبوونه‌وه‌ى ساڵیادى کوشتنى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسه‌وه هۆشدارى دراوه، که ئه‌گه‌رى هه‌یه گروپه‌کانى نزیک له ئێران هێرشى دیکه بکه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکا له ناوچه‌که و به تایبه‌تى له عێراقدا.
دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، که هه‌ر ئه‌مریکیه‌ک له عێراقدا بکوژرێت، ئه‌وا ئێران به به‌رپرسیار ده‌زانێت.
هاوکات، به‌رپرسانى باڵاى ئه‌مریکا باسیان له‌وه‌کردووه، له ئه‌گه‌رى ناچاربوونیاندا، باڵیۆزخانه‌که‌یان له به‌غداوه بۆ هه‌ولێر یاخود بۆ بنکه‌ى سه‌ربازى ئه‌سه‌د له رۆژئاواى عێراق ده‌گوازنه‌وه.
