هێرشى میلیشیاکانى تورکیا له عه‌ین عیسا ده‌ستى پێکرده‌وه
تورکیا ده‌یه‌وێت رێگاى ئێم فۆر کۆنترۆڵ بکات و هه‌سه‌ده‌ش به‌چه‌کى قورس وه‌ڵامى هێرشه‌کان ده‌داته‌وه

شارى عه‌ین عیسا له رۆژئاڤاى کوردستان
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له ئێستادا شه‌ڕێکى قورس له چه‌ند گوندێکى نزیک شارى عه‌ین عیسا له رۆژئاڤاى کوردستان له‌نێوان میلیشیا ئیسلامییه‌کانى هاوپه‌یمانى تورکیا‌و و هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات به‌رده‌وامه.
ئه‌مشه‌و هه‌ینى میدیاى هاوار نیوز، نزیک له هه‌سه‌ده بڵاویکرده‌وه که سه‌رله‌نوێ سووپاى تورکیا و میلیشیا ئیسلامییه هاوپه‌یمانه‌کانى به چه‌کى قورس هه‌ردوو گوندى مشیرفه‌و جه‌بهه‌ل که سێ کیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتى شارى عه‌ین عیساوه دووره، بۆردومان ده‌که‌ن و ده‌ستیان به‌هێرشکردووه بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه، ئه‌و هێرشانه له‌لایه‌ن هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) به‌توندى وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه.
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه تورکیا و میلیشیا ئیسلامییه هاوپه‌یمانه‌کانى ده‌ستیان به هێرشکردووه بۆ سه‌ر شارى عه‌ین عیسا به‌مه‌به‌ستى کۆترۆڵکردنى و دابڕینى شار و ناوچه‌کانى کوبانێ له ناوچه‌ى حه‌سه‌که‌و قامشلۆ و کۆنترۆڵکردنى رێگاى M4.
ئه‌و ناوچانه که ناوچه‌ى سه‌ر به رووسیان چه‌ند جارێک داوایان له هه‌سه‌ده کردووه که عه‌ین عیسا راده‌ستى هێزه‌کانى حکومه‌تى سوریا بکات، به‌ڵام هه‌سه‌ده ره‌تیده‌کاته‌وه.
