سه‌در هۆشدارى ده‌داته ئێران

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له‌په‌یامێکدا داوا له ئه‌مریکا و ئێران ده‌کات، چیتر عێراق نه‌که‌نه قوربانى ململانێکانیان و هۆشداریان پێ ده‌دات که هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێک به‌هه‌ر رێگایه‌ک بێت قبوڵ ناکه‌ن و ده‌شڵێت:" عێراق و عێراقیه‌کان به‌شێک نین له ململانێکانیان و ئێمه سه‌رقاڵى بنیادنانى عێراقى خۆشه‌ویستین".
ئه‌مشه‌و هه‌ینى 25ى کانونى یه‌که‌مى 2020، موقته‌دا سه‌در له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى بڵاویکرده‌وه، "عێراق بوه‌ته قوربانى ململانێ و ناکۆکى نێوان ئه‌مریکا و ئێران، به‌جۆرێکیش زیانى پێگه‌یشاندوه که ناکرێت چیتر بێده‌نگى به‌رامبه‌ر بکرێت، عێراق بوه‌ته گۆڕه‌پانى سه‌ربازى و سیاسیى و ڤایرۆسیی، ئه‌وانه‌ش هۆکارن بۆ لاوازکردنى حکومه‌ت و ماندوکردنى گه‌لى عێراق.
هه‌روه‌ها موقته‌دا سه‌در داواى له‌کۆمارى ئیسلامى ئێران کردوه و به" دراوسێ ئازیز" وه‌سفیکردوه و رایگه‌یاندوه، عێراق دوربخاته‌وه له ململانێ و ناکۆکیه‌کانیان، شکۆ و سه‌ربه‌خۆیى حکومه‌ته‌که‌ى بپارێزێت.
هاوکات سه‌در داواى له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا کردووه "عێراق و عێراقیه‌کان به‌شێک نین له ململانێکانیان و ئێمه سه‌رقاڵى بنیادنانى عێراقى خۆشه‌ویستین".
موقته‌دا سه‌در هۆشدارى ده‌داته ئێران و ئه‌مریکا له‌ئه‌گه‌رى وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ى داواکاریه‌کانى ده‌دات و ده‌نوسێت:"ئه‌گه‌ر وه‌ڵاممان نه‌درێته‌وه، هه‌ڵوێستێکى سیاسى و جه‌ماوه‌رى نیشتمانیمان ده‌بێت بۆ پارێزگاریکردن له‌پیرۆزیه‌کانى خۆمان و هه‌مو ده‌ستوه‌ردانێک به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ک بێت قبوڵ ناکه‌ین".
