که‌مال کڵیچدار ئۆغڵو: تورکیا باجێکى قورس ده‌دات ئه‌گه‌ر ده‌میرتاش ئازاد نه‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى پارتى گه‌لى کۆمارى (جه‌هه‌په) رایگه‌یاند:"به‌ئازادنه‌کردنى هاوسه‌رۆکى پێشوى هه‌ده‌په، تورکیا باجێکى قورس ده‌دات".
که‌مال کڵیچدار ئۆغڵو له‌میانى چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند:"ده‌بێت سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازادبکرێت‌و بڕیارى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا له‌وباره‌یه‌وه جێبه‌جێبکرێت، ئه‌گه‌ربێت‌و بڵێن گوێ به‌بڕیاره‌که ناده‌ین، که‌واته له‌ئه‌وروپا خۆت دابڕاندوه‌و باجى ئه‌وه‌ش قورس ده‌بێت".
سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو، دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا سه‌رکۆنه‌ى به‌رده‌وامى هێشتنه‌وه‌ى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشى هاوسه‌رۆکى پێشوى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په)ى له‌زیندان کرد‌و داوای‌کرد، ده‌ستبه‌جێ ئازادبکرێت.
هه‌روه‌ها دادگاکه له‌به‌یاننامه‌که ڕایگه‌یاندبوو، زیندانیکردنى ده‌میرتاش پێشێلکردنى پێنج ماده‌ى ڕێککه‌وتننامه‌ى ئه‌وروپى بۆ مافه‌کانى مرۆڤه‌و پشت به‌هۆکارى سیاسیى ده‌به‌ستێت نه‌وه‌ک یاسایی، به‌رده‌وامى مانه‌وه‌شى به‌پێشێلکردنى مافه‌کانى ده‌میرتاش هه‌ژمارکردبوو.
به‌پێى ماده‌ى 46ى ڕێککه‌وتننامه‌ى مافه‌کانى مرۆڤى ئه‌وروپا، که تورکیا واژۆى له‌سه‌رکردوه ده‌ڵێت، بڕیاره‌کانى دادگاکه بۆ هه‌موو ئه‌ندامانى پابه‌نده‌و ده‌بێت جێبه‌جێبکرێت.
له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌که‌ى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا، سلێمان سۆیلوى وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا ڕاگه‌یاند:"داواکارى دادگاى ئه‌وروپا بۆش‌و بێمانایه‌و جێبه‌جێى ناکه‌ین".
