له عه‌ین عیسا 28سیخورى میتى تورکیا ده‌ستگیرکرا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌ئه‌منییه‌کانى عه‌ین عیسا 28 سیخوڕ‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیان ده‌ستگیرکرد، که له کامپه‌کانى میتى تورک‌دا په‌روه‌رده‌ى تایبه‌تیان بینیوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ى کانونى یه‌که‌مى 2020، به پێى هه‌واڵێکى ئاژانسى هاوار، هێزه ئه‌منییه‌کانى هه‌سه‌ده له ناوچه‌ى عه‌ین عیساى سه‌ر به هه‌رێمى فورات، 28که‌سیان ده‌ستگیر کردووه، که یه‌کێکیان ژنه و کارى سیخوڕییان بۆ ده‌وڵه‌تى تورکیا کردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که‌ئه‌و گروپه دانیان به‌وه‌دا ناوه کاریان بۆ سوپاى تورکیا و میلیشیاکانى هاوپه‌یمانى ئه‌نقه‌ره له سه‌ر خاڵه سه‌ربازییه‌کان و ناوه‌نده‌کانى به‌ڕێوه‌بردن کردووه.
هاوکات، به‌رپرسى تۆڕه سیخوڕییه‌که دانى به‌وه‌دا ناوه، که پێش ئه‌وه‌ى بێنه ناو خاکى باکورى سوریا له چه‌ندین کامپى تایبه‌تى میتى تورک‌دا په‌روه‌رده‌ى کارى سیخوڕییان بینیوه.
ناوى ئه‌ندامانى گروپه‌که وه‌هایه:
محمد جاسم حه‌سون(ئه‌بو ئه‌ساف)، ئه‌لموته‌سیم بیلا حه‌مید ئه‌له‌بیب، محمد جاسم یه‌حسا، ئه‌حمه‌د جاسم یه‌حیا، حه‌سه‌ن محمد ئیبو، سالح حه‌سه‌ن عه‌بدولا، ره‌شید حسێن شه‌ریف، نه‌دا مسته‌فا ئه‌لئیبۆ، ئیبراهیم ره‌مه‌زان خه‌له‌ف، عیماد حه‌سه‌ن عه‌لى که نازناوه‌که‌ى (شه‌نگالیه) و به ره‌چه‌له‌ک خه‌ڵکى عێراقه، عه‌بدولعه‌زیز زێد ئه‌لسالم که نازناوه‌که‌ى (دۆشکه‌یه)، عه‌بدول عه‌زیز عیسا جاسم، عه‌لى شێخ دعێبس، ئه‌حمه‌د عه‌لى ئه‌لخدر، مه‌نسور خه‌فان ناسراو به (ئه‌بو دێر)، ئیبراهیم محمد ئه‌لته‌لجى (شێف)، عه‌بدولموعمین لوێس مو‌سا، زیاد محمد ئه‌لته‌لجی، عه‌لى حسێن ئه‌لجاسم، شه‌هود محمد ئه‌لئه‌موری، محمد ئه‌لعیدان ئه‌حوێدانی، عه‌بدلمه‌جید محمد شهاب، عه‌بدولا سلێمان سلێمان، حسێن محمد ره‌شید، عه‌بدولره‌زاق عه‌لى حه‌مان، خدر نوردین سادق، عیسا عه‌بدو عیسا و خه‌لیل زاهر محمد عه‌لی.
