فۆتۆ: له‌ باکورى به‌غدا هێز بڵاوه‌ى پێکرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
بۆ به‌رگرتن له‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر شوێنه‌ هه‌ستیاره‌کانى به‌‌غدا، فه‌رمانده‌ى هێزه‌ چه‌کداره‌کان فه‌رمانى بڵاوه‌پێکردنى هێزیان له‌ ناوچه‌ى باکورى به‌غدا ده‌رکرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30ى کانونى یه‌که‌مى 2020، میدیا عێراقییه‌کان بڵاویان کرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ى کاتى کوژرانى قاسمى سلێمانى فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى و ئه‌منى ئێران و مه‌هدى موهه‌ندیس فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى عێراقی، هێزه‌ سه‌ربازى و ئه‌منییه‌کانى عێراق که‌وتوونه‌ته‌ حاڵه‌تى ئینزارى پله‌ باڵاوه‌(ج) مه‌ده‌نى و سه‌ربازى هێزه‌کانیان له‌ چه‌ندان شوێنى هه‌ستیارى به‌غدا بڵاوه‌پێکردووه‌.

هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى شه‌ش به‌ فه‌رمانى فه‌ریق رووکن قه‌یز محه‌مه‌داوی، ئارامى باکورى به‌غداو قه‌زاى تارمیه‌یان گرتۆته‌ ئه‌ستۆ.

میدیا عێراقییه‌کان وێنه‌ى چه‌ندان یه‌که‌ى سه‌ربازیان بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌ له‌ باکورى به‌غدا جێگیرکراون، باکورى به‌غدا ئه‌و جێگایه‌یه‌ که‌ زۆرجار هێرشى مووشه‌کى کراوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز و باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا.

رۆژى 3ى کانوونى دووه‌مى 2020 فڕۆکه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌ نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى به‌غدا هه‌ردوو فه‌رمانده‌ى ئێرانى و عێراقی، قاسمى سلێمانى و مه‌هدى موهه‌ندیسیان کرده‌ ئامانج و له‌گه‌ڵ چه‌ند پاسه‌وانێکیان کوژران، دواى پێنج رۆژى تر ساڵڕۆژى ئه‌و رووداوه‌یه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار