کازمى: ئاسته‌نگییه گه‌وره‌کانمان تێپه‌ڕاند
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند:" هاوڵاتیانمان شایسته‌ى چاکسازیى و گۆڕانکارییه‌کن هاوتاى قوربانییه‌کانیان بێت"، ده‌شڵێت:" ئاسته‌نگیه که‌وره‌کانمان تێپه‌راند".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ى کانونى یه‌که‌مى 2020، مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى تویته‌ر به‌بۆنه‌ى سه‌رساڵى نوێوه په‌یامێکى پیرۆزبایى به زمانى کوردى و عه‌ره‌بى بڵاوکرده‌وه و نووسیویه‌تی" هه‌موو ساڵێک خه‌ڵکى ئێمه له سه‌رانسه‌رى عیراق له خۆشیدابن، ئاشتى ده‌خوازم بۆ گه‌لى خۆمان و سه‌راپاى جیهان".
هه‌روه‌ها کازمى ده‌شنوسێت:" پێکه‌وه به‌رپرسیارێتیمان هه‌ڵگرت و ئاسته‌نکییه گه‌وره‌کانمان تێپه‌ڕاند، هه‌ر پێکه‌وه‌ش درێژى به کاروانى گه‌شه‌پێدان ده‌ده‌ین تا گه‌یشتن به که‌نارى ئارام، گه‌ل شایسته‌ى چاکسازییه‌که له ئاست قوربانییه‌کانی".