کازمى: 2021 ساڵى ئاشکرابوونى نهێنییه‌کانه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند:" ساڵى 2021 ساڵى ئاشکرابونى به‌ڵگه‌ى گه‌وره‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌نده‌ڵى و رێگه‌ ناده‌ین عێراق مایه‌پوچ ببێت".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2ى کانونى دووه‌مى 2021 مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى کۆبوونه‌وه‌یه‌کییدا که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ وه‌زیر و مامۆستایانى زانکۆ تێیدا به‌شداربوون، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا کازمى ڕایگه‌یاند" که‌ عێراق له‌ ساڵانى رابردوودا وێران بووه‌ و هه‌رگیز پرۆسه‌ى گه‌سه‌سه‌ندنى به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دیوه‌".

هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق راشیگه‌یاند:" ڕێگه‌ناده‌ین عێراق مایه‌پوچ بێت و ده‌بێت ساڵى 2021 ساڵى ئاشکرابوونى ڕاستى گه‌وره‌ بێت سه‌باره‌ت به‌ گه‌نده‌ڵى و ڕێگه‌ ناده‌ین عێراق مایه‌پوچ بێت".

هاوکات، کازمى باسى له‌وه‌شکرد، 2021 به‌ ئومێده‌وه‌ ده‌ستپێده‌که‌ن و قۆناغێکى ترى نوێ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ پێکه‌وه‌بوون و به‌رده‌وامییه‌ له‌ چاکسازى.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار