کۆمپانیاى سۆمۆ: ئاماده‌ین 430 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ى هه‌رێم وه‌ربگرین
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمپانیاى سۆمۆ رایگه‌یاند، که ئاماده‌ن نه‌وت له هه‌رێمى کوردستان وه‌ربگرن، به مه‌به‌ستى هه‌نارده‌کردنى بۆ ده‌ره‌وه.
عه‌لا یاسرى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى به بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ) له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى فه‌رمى عێراقییه رایگه‌یاند:"به‌پێى زۆربه‌ى گرێبه‌سته‌کان، هه‌رێمى کوردستان نه‌وته‌که‌ى شه‌ش بۆ نۆ دۆلار که‌متر له نرخى ئاسایى خۆى ده‌فرۆشێت به وڵاتان، کۆمپانیاکه ئاماده‌ین نه‌وتى هه‌رێم وه‌ربگرین".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"بڕى هه‌نارده‌کراوى نه‌وتى هه‌رێم له ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى تورکى ده‌گاته 430 هه‌زار به‌رمیله له رۆژێکدا، سۆمۆ ده‌توانێت ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى هه‌رێم به مه‌به‌ستى هه‌نارده‌کردنى بۆ ده‌ره‌وه وه‌ربگرێت."
هاوکات، عه‌لا یاسرى ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه ره‌شنوسى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراق، هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند ده‌کات به راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یه.
له چه‌ند رۆژى رابردودا مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌ریمى کوردستان جه‌ختده‌که‌نه‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به جێبه‌جێکردنى ئه‌رکه‌کانى چ له بوارى نه‌وت و چ له بوارى داهاتى نا نه‌وتییدا.