هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى عێراق له‌ ئینزاردان به‌هۆى ساڵیادى کوژرانى سوله‌یمانى

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌ئه‌مڕۆ ساڵێک به‌سه‌ر کوژرانى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى تێده‌په‌ڕێت، ده‌زگاى هه‌واڵگرى و هێزه‌ ئه‌منییه‌کان خراونه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییوه‌.

ئه‌مڕۆ 3ى کانونى دووه‌مى 2021 لایه‌نه‌ شیعییه‌کان و به‌تایبه‌ت حه‌شدى شه‌عبى خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن دژى مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکاو پشتیوانى بۆ سوله‌یمانى و ئێران دووپاتده‌که‌نه‌وه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌زگاى هه‌واڵگرى و ئاسایشى نیشتمانى عێراقیش ڕایده‌گه‌یه‌نن هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ شارى به‌غدا خراونه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کانى عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات، به‌رده‌وامن له‌ بڵاوه‌پێکردنى هێزه‌ ئه‌منییه‌کان بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ هه‌ر ڕووداوێکى نه‌خوازراو له‌ ساڵیادى کوژرانى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس" به‌شێک له‌ هێزه‌کانمان بۆ پاراستنى نێرده‌و باڵیۆزخانه‌کانى وڵاتان دابینکردووه‌".

هاوکات، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند:" ڕێگه‌ به‌هیچ پێشێلکارى و پاساوێک ناده‌ین که‌ هه‌ڕه‌شه‌ بێت بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى خاکى عێراق".

شه‌وى 3ى کانونى دووه‌مى 2020 هه‌ریه‌ک له‌ قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس له‌ نزیک فرۆکه‌خانه‌ى به‌غدا کرده‌ ئامانج و کوژران، له‌وکاته‌وه‌ تا ئێستا ئێران ده‌ڵێت تۆڵه‌یان ده‌که‌نه‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار