ئاڵا تاڵه‌بانى بۆ ساڵیادى کوژرانى ئه‌بومه‌هدى په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى و ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌ ساڵرۆژى کوژرانى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس، جێگرى پێشووى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبیدا، ده‌ڵێت "به‌ خه‌نده‌وه‌ له‌ناوماندا ژیایت و به‌ خه‌نده‌ش به‌ جێتهێڵاین".

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 3ى کانونى دووه‌مى 2021 له‌ ساڵیادى کوژرانى سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس له‌ تویتێکدا له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، ئاڵا تاڵه‌بانى نووسیوویه‌تى :"مێژوو له‌بیرى ناکات که‌ تۆ ئازایانه‌ وه‌ستایته‌وه‌ دژى ڕژێمى دیکتاتۆریی، هه‌روه‌ها سه‌رۆکایه‌تى شه‌ڕى ئازادکردنى خاکت کرد له‌ده‌ستى ڕێکخراوى تیرۆرستی."  

هاوکات له‌ پۆسته‌که‌یدا ده‌شڵێت " به‌ خه‌نده‌وه‌ له‌ناوماندا ژیایت و به‌ خه‌نده‌شه‌وه‌ ڕۆشتی، خودا ڕه‌حمت پێ بکات ئه‌بومه‌هدی."  

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار