زیادکردنى پیتاندنى یۆرانیۆم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه کاردانه‌وه‌ى لێده‌که‌وێته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نوێنه‌رى هه‌میشه‌یى روسیا بۆ رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له ڤیه‌نناى پایته‌ختى نه‌مسا رایگه‌یاند، بڕیاره‌که‌ى ئێران بۆ زیادکردنى پیتاندنى یۆرانیۆم به‌رێژه‌ى 20% هه‌نگاوێکى چاوه‌ڕوانکراو بوو.
میخائیل ئۆلیانۆف له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی: "بڕیاره‌که‌ى ئێران بۆ زیادکردنى پیتاندنى یۆرانیۆم بۆ رێژه‌ى 20% هه‌نگاوێکى چاوه‌ڕوانکراو بو، له‌مدواییانه‌دا له‌ژێر رۆشنایى یاسادا له په‌رله‌مانى ئێران خوێندنه‌وه‌ى بۆ کراوه و په‌سه‌ندکراوه، بابه‌تى سه‌ره‌کیش ئه‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ى ئاساییکردنه‌وه‌یه‌کى گونجاو‌دا ده‌کرێت پێداچونه‌وه‌ى پێدا بکرێت".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"روسیا رازى نیه به ڕه‌تکردنه‌وه‌ى تاران له پابه‌ندبونى له‌ژێر سایه‌ى پلانێکى کارى ته‌واوه‌تى هاوبه‌شدا بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌کان".
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هیچ شتێک نییه که له‌ئێستادا ئه‌نجام بدرێت، به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ى ئێران ته‌واو شه‌فاف و به‌جێیه، پێویسته تیشکبخاته سه‌ر جێبه‌جێکردنى ته‌واوى جێبه‌جێکردنى رێکه‌وتننامه‌که‌ی.
حکومه‌تى ئێران رایگه‌یاند، به‌فه‌رمانى حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆک کۆمارى وڵاته‌که‌یان پیتاندنى یۆرانیۆم به‌رێژه‌ى 20% له وێستگه‌ى فۆردۆ به‌رزده‌کاته‌وه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا حکومه‌ت باوه‌ڕى وایه، "بڕیاره‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندى وڵات‌دا نیه، به‌ڵام پابه‌نده به‌جێبه‌جێکردنى یاساکانى په‌رله‌مان".