هاوسه‌رى ره‌فیق سابیر کۆچى دوایى کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هاوسه‌رى ئه‌دیب و شاعیرى به‌ناوبانگى کورد، دکتۆر ره‌فیق سابیر له سوید کۆچى دوایى کرد.
له‌پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک، نوسه‌ر و ئه‌دیب و شاعیرى ناسراوى کورد ره‌فیق سابیر بڵاویکرده‌وه که ئێکاى هاوسه‌رى کۆچى دوایى کردوه.
ۆنراوه‌یه‌کیشى به‌بۆنه‌ى کۆچى دوایى هاوسه‌ره‌که‌ى نوسیوه
ره‌فیق سابیر هۆنراوه‌یه‌کیشى به‌بۆنه‌ى کۆچى دوایى هاوسه‌ره‌که‌ى نوسیوه، ئه‌مه‌ى خواره‌وه هۆنراوه‌که‌یه:
ئاوێزانبوون
تۆ ده‌زانیت ئێمه له کوێن؟
چه‌ند دوور چوین و
به‌ره‌و کوێ باڵمان گرتووه؟
تۆ ده‌زانیت ئه‌شق تا کوێ
ئێمه‌ى له‌گه‌ڵ خۆى بردووه؟
ئێمه رۆحمان به یه‌کترى سپاردووه.
قه‌ت ناپرسم له کوێ بوویت و بۆ کوێ ده‌چیت
له هه‌رجێ بیت ئاساییه.
چه‌ند لێم دوور بیت
هه‌ر نزیکیت دوورى چییه؟
گه‌ر به جه‌سته لاى من نه‌بیت
له هه‌رکوێ بیت گرنگ نییه
هه‌ر تۆ شاد بیت به‌رگه ده‌گرم
جه‌سته چییه!
ئێمه رۆحمان تا هه‌تایه
ئاوێزانى یه‌کترییه.
(رۆحه جوانه‌که‌ت شاد و ئارام بێت ئێکا گیان، هاورێ و یار و هاوسه‌ره خۆشه‌ویت و هێژاکه‌م).
دکتۆر ره‌فیق سابیر قادر له ساڵى 1950 له شارى قه‌ڵادزێ/ پارێزگاى سلێمانی، له‌دایک بوه.
خوێندنى سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندى و ئاماده‌یى له‌وێ ته‌واو کردوه.
له ساڵی1970- 1974 له زانکۆى به‌غدا، کۆلێجى ئه‌ده‌بیات، به‌شى زمان و ئه‌ده‌بى کوردی، خوێندویه‌تی.
له هاوینى ساڵى 1972 تا ئه‌یلوولى 1978 وه‌ک رۆژنامه‌نووس، له رۆژنامه‌ى بیرى نوێ، له به‌غدا، کارى کردوه.
له ساڵى 1976 یه‌که‌مین کۆمه‌ڵه‌هۆنراوه‌ى به‌ناوى (پشکۆکان ده‌گه‌شینه‌وه) له به‌غدا بڵاو بۆته‌وه.
له سه‌ره‌تاى ساڵى 1981 له شاخ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵیک نووسه‌ر یه‌کیتیى نووسه‌رانى کوردستانیان داده‌مه‌زراندوه، هه‌روا گۆڤارى (نووسه‌ى کوردستان) یان ده‌رکردوه.
له هاوینى ساڵى 1982 دواى په‌ره‌گرتنى شه‌ڕى براکوژی، کوردستانى به‌جێ هێشتوه و چۆته‌وه بۆ بوڵگارستان. له‌وێ له ئه‌کادێمیاى زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، به‌شى فه‌لسه‌فه، درێژه‌ى به خوێندن داوه.
له هاوینى ساڵى 1987 بڕوانامه‌ى دوکتۆراى له فه‌لسه‌فه وه‌رگرتوه، دوکتۆرنامه‌که‌ى به ناوى (رۆڵى کو‌لتوور له پێکهێنانى هۆشیاریى نه‌ته‌وه‌یى کورد) نوسیوه.
له ناوه‌ڕاستى ساڵى 1989 وه‌ک په‌نابه‌ر له وڵاتى سوێد نیشته‌جێ بوه.
له به‌هارى ساڵى 1991تا سه‌ره‌تاى ساڵى 2001 له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان د.که‌مال میراوده‌لی، هاشم کۆچانى و کاروان عه‌بدووڵڵا، گۆڤارێکى کولتوریى وه‌رزییان به ناوى (رابون) له سوێد ده‌رکردوه.
له ساڵى 2006 له سلێمانى سه‌رۆکى مه‌ڵبه‌ندى کوردۆلۆجى بوه.
له ساڵى 2001 خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بیى (کلاس دى ڤیلدێ)ى سوێدى پێ به‌خشرا. ئه‌و خه‌ڵاته ئه‌ده‌بییه دو ساڵ جارێک به نوسه‌رێکى بیانى ده‌درێت، که به‌رهه‌مه‌کانى به سوێدى بڵاو کرابنه‌وه.
له ساڵى 2007 خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بیى (مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)ى له سلێمانى پێ به‌خشرا.
هۆنراوه‌کانى ره‌فیق سابیر بۆ چه‌ندان زمانى بیانى ته‌رجومه کراون، له‌وانه عه‌ره‌بی، فارسی، ئینگلیزی، فڕه‌نسی، سوێدی، دانمارکی، نه‌رویجی، هۆڵه‌ندى و ئیستۆنی.
له ساڵى 2009-2001 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان بووه. دواى دوو ساڵ ده‌ستى له کاره‌که‌ى به‌رداوه.
ئێستا له سوێد ده‌ژی.
