که‌شتى فڕۆکه‌ هه‌ڵگره‌که‌ى ئه‌مریکا له‌که‌نداو ده‌مێنێته‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌پنتاگۆن ڕایگه‌یاند، به‌هۆى به‌رده‌وامیى هه‌ڕه‌شه‌کانى ئێرانه‌وه‌، که‌شتییه‌ فڕۆکه‌ هه‌ڵگره‌که‌ى ئه‌مریکا له‌ ئاوه‌کانى که‌نداو ده‌مێنێته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ى نیۆرک تایمزى ئه‌مریکیى هه‌فته‌ى رابردوو بڵاویکرده‌وه‌، که‌شتیى فڕۆکه‌ هه‌ڵگرى “نیمیتز”، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بنکه‌ى سه‌ره‌کیى خۆى له‌ ئه‌مریکا، به‌ڵام کریستۆفه‌ر میله‌ر، وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مریکا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و که‌شتییه‌ى ڕه‌تکرده‌وه‌.
میله‌ر، هۆکارى مانه‌وه‌ى که‌شتییه‌که‌ى گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ به‌رده‌وامیى هه‌ڕه‌شه‌کانى ئێران له‌سه‌ر تره‌مپ و به‌رپرسانى دیکه‌ى ئه‌مریکا.

که‌شتى فڕۆکه‌هه‌ڵگرى “نیمیتز” له‌مانگى تشرینى دوه‌مى ساڵى ڕابردوه‌وه‌، نێردراوه‌ته‌ ئاوه‌کانى که‌نداو و چاودێریى جوڵه‌ى هێزه‌کان له‌ ناوچه‌که‌دا ده‌کات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار