هه‌سه‌ده‌ له‌دێره‌زوور ژنێکى ئێزیدى رزگار ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
ئاسایشى ژن، سه‌ر به‌هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده‌) ژنێکى ڕفێندراویان له‌ شارۆچکه‌ى بسێرا له‌ دێره‌زوور، له‌ چنگى چه‌کدارانى داعش ڕزگار کرد و ڕاده‌ستى ماڵى ئێزدیى هه‌رێمى جزیره‌یان کرده‌وه‌.

ژنێکى ئێزدى به‌ ناوى عاسیمه‌ جاسم خدر، ته‌مه‌ن 20 ساڵ، که‌ ساڵى 2014 له‌ لایه‌ن چه‌کدارانى داعشه‌وه‌ له‌ شه‌نگال ڕفێندراوبوو، له‌لایه‌ن داعشێکه‌وه‌ له‌ شارۆچکه‌ى به‌سێرا له‌ دێره‌زۆر به‌ دیل گیرابوو.

پاش ئه‌وه‌ی، که‌ هه‌رێمى دێره‌زوور له‌ لایه‌ن شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده‌) له‌ ده‌ستى چه‌کدارانى داعش ڕزگار کرا و دواى ئه‌وه‌ى عاسیمه‌ ده‌بیسێت، ئه‌و ژنه‌ ڕفێندراوانه‌ى ئێزدى که‌ له‌ شه‌نگال له‌ لایه‌ن چه‌کدارانى داعشه‌وه‌ ڕفێندراون، ڕاده‌ستى ماڵى ئێزدى ده‌کرێن، ئه‌ویش له‌ به‌سێرا هه‌ڵدێت و خۆى ده‌گه‌یه‌نێته‌ هێزه‌کانى ئاسایشى ژنانى سه‌ر به‌هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده‌) له‌ حه‌سه‌که‌.

ئاسایشى ژنان له‌ حه‌سه‌که‌، عاسیمه‌ جاسمیان  ڕاده‌ستى ماڵى ئێزدییان کرد له‌ هه‌رێمى جزیره‌، ماڵى ئێزدییانى هه‌رێمى جزیره‌ به‌ ئاژانسى هاوارى ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ عاسیمه‌ خدر، له‌ شارۆچکه‌ى به‌سێره‌ له‌ ده‌ستى چه‌کدارانى داعش له‌ بارودۆخێکى زۆر دژواردا ژیاوه‌ و دۆخى ته‌ندروستیى و لایه‌نى ده‌روونیى باش نییه‌، ماڵى ئێزدییان سوپاسى ئاسایشى ژنیان کردووه‌ بۆ ڕزگارکردنى عاسیمه‌ خدر. 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار