ئه‌مریکا سزاى به‌سه‌ر چین و ئێران‌دا سه‌پاند
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا سزاى به‌سه‌ر 12 که‌سایه‌تى و لایه‌نى ئێرانی‌دا سه‌پاند که ده‌ستیان له‌به‌رهه‌مهێنانى مادده کانزاییه‌کاندا هه‌بووه، کۆمپانیایه‌کى چینی به‌تۆمه‌تى فرۆشتنى مادده‌ى کانزایى به‌تاران خسته لیستى سزادراوانه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ى کانونى دووه‌مى 2021، میدیاکانى ئه‌مریکا بڵاویانکرده‌وه که وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا سزاى به‌سه‌ر 12 که‌سایه‌تى و لایه‌نى ئێرانی‌دا سه‌پاند که ده‌ستیان له‌به‌رهه‌مهێنانى مادده کانزاییه‌کانى ستیل و جۆره‌کانى دیکه‌دا هه‌بوه، له‌گه‌ڵ سێ کۆمپانیاى تایبه‌ت به‌ده‌رهێنان و بازرگانیکردن به‌مادده کانزاییه‌کان.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکادا نوسینگه‌ى چاودێرى کاروباره نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى چین (OFAC) کۆمپانیایه‌کى بۆ دابینکردنى گرافیت بۆ ئێران ده‌ستنیشانکردوه و ئه‌مریکا ئه‌و دامهزراوهیهشى سزاداوه.
هاوکات ئه‌و کۆمانیایانهى تایبه‌ت بازرگانى مادده کانزاییه‌کان سه‌رچاوه‌یه‌کى گرنگى دابینکردنى داهاتن بۆ ئێران بۆیه خراونه‌ته ناو لیستى سزادراوانه‌وه.