بایدن ئه‌رکێکى گه‌وره‌ به‌ مه‌کگۆرگ ده‌سپێرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
جۆ بایدن، سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا پۆستى به‌رپرسى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکورى ئه‌فریقیا ده‌داته‌ برێت مه‌کگۆرک، نێرده‌ى پێشووى سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیى دژ به‌ داعش.

به‌پێى رۆژنامه‌ى نیویۆرک تایمزى ئه‌مریکی، له‌ ‌چوارچێوه‌ى پێکهێنانى کابینه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى و دیاریکردنى به‌رپرسه‌ باڵاکانى کۆشکى سپی، جۆ بایدن، سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا بڕیاریداوه‌ برێت مه‌کگۆرگ وه‌ک به‌رپرسى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکورى ئه‌فریقیا دیاریبکات.

پێشتر، برێت مه‌کگۆرگ له‌لایه‌ن باراک ئۆباما سه‌رۆکى پێشووترى ئه‌مریکاوه‌ وه‌ک نێرده‌ى سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعش دیاریکرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنى دۆناڵد تره‌مپ بۆ کۆشکى سپى  دواى ماوه‌یه‌ک له‌کاره‌که‌ى دوورخرایه‌وه‌.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار