به‌فه‌رمى بانگێشتى په‌رله‌مانتارانى عێراق کرا بۆ گفتوگۆى پڕۆژه‌ى بودجه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، رۆژى شه‌ممه په‌رله‌مان بۆ خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م و تاوتوێکردنى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراق کۆده‌بێته‌وه و بانگهێشتى په‌رله‌مانتاران ده‌که‌ن بۆ کۆبونه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ى کانونى دووه‌مى 2021 ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێکدا که‌وێنه‌یه‌کى بۆ "هاوڵاتى" نێردراوه باس له‌وه‌کراوه، کاتژمێر 5:00ـى ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه (9ـى کانونى دوه‌م) په‌رله‌مانى عێراق به‌مه‌به‌ستى خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراق کۆده‌بێته‌وه.
پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراق به 150 ترلیۆن دینار دیاریکراوه (نزیکه‌ى 103.4 ملیار دۆلار)، له‌و رێژه‌یه‌ش 70 تریلیۆن دینار (48.2 ملیار دۆلار) کورتهێنانى هه‌یه که‌ده‌کاته 46.6% کۆى بودجه.
په‌رله‌مانى عێراق ماوه‌ى مانگێک ماوه‌ى دانیشتنه‌کانى درێژکردوه‌ته‌وه له‌پێناوى په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021، بڕیاره په‌رله‌مان له‌ماوه‌ى مانگێکدا پڕۆژه‌ى بودجه په‌سه‌نده‌کات