وه‌زاره‌تى دارایى کۆبونه‌وه‌یه‌کى فراوان له‌سه‌ر دابه‌زینى به‌هاى دینار ئه‌نجام ده‌دات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وه‌زاره‌تى دارایى عێراق رایگه‌یاند، به‌رنامه‌یه‌ک بۆ زیادکردنى سود و قازانجه‌کان له‌ رێکاره‌کانى دابه‌زاندنى به‌هاى دینار راده‌گه‌یه‌نێت و له‌ هه‌فته‌ى داهاتوشدا کۆبوونه‌وه‌یه‌کى به‌رفراوان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ساز ده‌کات بۆ پشتیوانى له‌ هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌تانى وڵات.

له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کراوه‌ که‌ هه‌ندێک رێکار بۆ زیادکردنى کاریگه‌رییه‌ ئه‌رێنییه‌کانى دابه‌زاندنى به‌هاى دینار ده‌گیرێنه‌ به‌ر، که‌ به‌هۆى هه‌ستیاریى بابه‌ته‌کان ناتوانرێت ئاشکرا بکرێن.

وه‌زاره‌تى دارایى عێراق راشیگه‌یاندووه‌، هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌زاره‌تى دارایى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى فراوان له‌گه‌ڵ ئابووریناسان رێک ده‌خات و سیاسه‌تى خۆى بۆ زیادکردنى کاریگه‌رییه‌ ئه‌رێنییه‌کانى دابه‌زاندنى به‌هاى دینار داده‌ڕێژێت.

هه‌روه‌ک له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌، وه‌زاره‌تى دارایى هیواخوازه‌ کۆبوونه‌وه‌ فراوانه‌که‌ هاوکات بێ له‌گه‌ڵ گفتوگۆکانى په‌رله‌مانى عێراق بۆ په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتیى عێراق بۆ ساڵى 2021.

مانگى رابردوو بانکى ناوه‌ندیى عێراق بڕیارى دابه‌زاندنى به‌هاى دیناریدا ئه‌وه‌ش له‌ پێناو زاڵبوون به‌ سه‌ر قه‌یرانى دارایى و کورتهێنانى بودجه‌دا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار