کار بۆ خزمه‌تى سه‌ربازى زۆره‌ملێ له‌عێراق ده‌کرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



‌هاوڵاتى
وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌کداره‌کانى عێراق رایگه‌یاند، گفتوگۆ له‌سه‌ر دووباره‌ داڕشتنه‌وه‌ و کاراکردنى یاساى خزمه‌تى سه‌ربازى زۆره‌ملێ ده‌کرێت ئاماده‌کارى پێویستیان بۆ کردووه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى کانونى دووه‌مى 2021 یه‌حیا ره‌سوڵ رایگه‌یاند:" که‌مپ و سه‌نته‌رى ڕاهێنان هه‌یه‌ و ده‌توانین به‌رده‌وامى به‌ مه‌شق و راهێنانه‌کان له‌ زستانیشدا بده‌ین ئه‌گه‌ر یاساى سه‌ربازى زۆره‌ملێ له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌سه‌ندبکرێت که‌ ئه‌و یاسایه‌ گرنگه‌ بۆ پێکه‌وه‌ژیانى گه‌نجان له‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ و پێکهاته‌ جیاوازه‌کان و له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا سودى ئابورى ده‌بێت".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" یاساى خزمه‌تى سه‌ربازى زۆره‌ملێ وه‌ک زانستێک له‌هه‌مو وڵاتاندا بونى هه‌یه‌، چونکه‌ گه‌نجان پێویستیان به‌ بنیاتنانه‌وه‌ و به‌رزکرددنه‌وه‌ى ئاستیان هه‌یه‌، تاببنه‌ جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ سوپا، مه‌رجیش نییه‌ ماوه‌ى دامه‌زراندن 3 (سێ) ساڵ یان به‌هه‌مان مه‌رجه‌کانى پێشوو سیستمه‌که‌ دابنرێته‌وه‌، به‌ڵکو ده‌توانرێت به‌ماوه‌یه‌کى که‌متریش مه‌شق و راهێنانه‌کان بکرێن".

دواى رووخانى رژێمى سه‌دام له‌ ساڵى 2003 دا پۆڵ بریمه‌ر، حاکمى مه‌ده‌نى ئه‌وکاتى عێراق ئه‌و یاساى زۆره‌ ملێى سه‌ربازییه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ که‌ رژێمه‌که‌ى سه‌دام جێبه‌جێیان ده‌کرد.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار