به‌رپرسێکى هه‌سه‌ده‌و کوره‌که‌ى له‌ناو کامپى "هۆڵ" کوژران
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسى دۆسیه‌ى ئاواره‌کانى ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى باکورى رۆژئاڤاى کوردستان و کوڕه‌که‌ى له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى نه‌ناسراوه‌وه له‌به‌شى چواره‌مى کامپى "هۆڵ" کوژران.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ى کانونى دووه‌مى 2021 سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى نه‌ناسراو له به‌شى چواره‌مى که‌مى هۆڵ ده‌ستدرێژى گوللـه‌یان له حه‌مه‌د ساڵح حه‌دید به‌رپرسى دۆسیه‌ى ئاواره‌کان له خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتى رۆژئاڤا و کوڕه‌که‌ى کردووه، به‌وهۆیه‌وه هه‌ردووکیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، له‌دواى روداوه‌که‌دا هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ گه‌ڕان و پشکنینیان به‌دواى چه‌کداره نه‌ناسراوه‌کان ئه‌نجامداوه، روبه‌ڕو بونه‌وه دروستبوه، له‌ئه‌نجامیشدا کارمه‌ندێکى هێزه‌کانى ناوخۆ برینداربوه.
حه‌مه‌د ساڵح حه‌دید پێشتر سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات بوو بۆ دۆسیه‌ى ئاواره‌کان، ئه‌رکه‌که‌ى چاودێریکردن و ئاسانکارى بوو بۆ کاروبارى ئاواره سورییه‌کانى ناو که‌مپى هۆڵ.
ڕۆژى پێنجشه‌ممه هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ ته‌رمى په‌نابه‌رێکى به نه‌ته‌وه عێراقییان دۆزییه‌وه و دوو فیشه‌کیان به سه‌ریه‌وه ناوه ، له به‌شى دوه‌مى که‌مپى " هۆل " دا .
کامپى هۆڵ یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین که‌مپه‌کانى نیشته‌جێبون و که‌سوکار و خێزانى ئه‌ندامانى رێکخراوى چه‌کدارى داعش له باکورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا، زیاتر له شه‌ست هه‌زار هاوڵاتى سورى و بیانى تێدا نیشته‌جێیه.