ته‌ندروستى عێراق پلانى دابه‌شکردنى ڤاکسینى دژه کۆرۆناى ئاشکرا کرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق نزیکه‌ى شه‌ست بنکه‌ى دابه‌شکردنى ڤاکسینى فایزه‌رى ته‌نها له نه‌خۆشخانه‌کان دیاریکرد که ئه‌و دابه‌شکردنه بنکه ته‌ندروستییه‌کان ناگرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10ى کانونى دووه‌مى 2021 ریاز عه‌بدولئه‌میر حیلفى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى گشتى له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌ى فه‌رمى سه‌باح رایگه‌یاند:" وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پلانێکى داناوه بۆ دیاریکردنى بنکه‌کانى دابه‌شکردنى ڤاکسینى دژه کۆرۆناى فایزه‌ر له‌کاتى گه‌یشتنى بۆ عێراق که ته‌نها نه‌خۆشخانه‌کان ده‌توانن ڤاکسینه‌که دابه‌شبکه‌ن و ده‌درێت به‌خه‌ڵک نه‌ک له‌بنکه ته‌ندروستییه‌کانى گه‌ڕه‌که‌کان".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له ئێستادا شه‌ست بنکه‌ى دابه‌شکردنى ڤاکسینى فایزه‌ر له‌سه‌ر تاسه‌رى عێراقدا ده‌ست نیشانکراوه.
هاوکات، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له راگه‌یاندراوێکدا ئاشکرایکرد، به‌وردى چاودێرى بڵاوبوونه‌وه‌ى زینجره نوێیه‌که‌ى کۆرۆنا له ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و به‌ریتانیا وهه‌ندێک له وڵاتان ده‌کات.