نرخى نه‌وت 56 دۆلارى تێپه‌ڕاند

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئه‌مڕۆ نرخى به‌رمیلێک نه‌وت له‌ بازاڕه‌کانى جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، به‌شێوه‌یه‌ک ماوه‌ى ساڵێکه‌ نرخى نه‌وت نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌.

به‌پێى نرخى بۆرسه‌ى جیهانى، ئه‌مڕۆ نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به‌ 56 دۆلار و 50 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکیش 52 دۆلار و 67 سه‌نته‌.

 ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌ دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە ٥٥ دۆلار و ٣٥ سەنت بوو و نرخى بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٥١ دۆلار و ٨٠ سەنت فرۆشرا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار