ئیسرائیل 23 سه‌ربازى سوریاو گروپه‌کانى سه‌ر به‌ئێرانى کرده‌ ئامانج

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ئاشکلراى کرد له‌ بۆردومانێکى فڕۆکه‌کانى ئیسرائیلدا 23 ئه‌ندامى سوپاى سوریا و گروپه‌ چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌ ئێران کوژران که‌ 16 که‌سیان سه‌ر به‌"ئێران" بوون.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ى کانونى دووه‌مى 2021 روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ رایگه‌یاند دره‌نگانى شه‌وى رابردوو فرۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى ئیسرائیل له‌سه‌ر سنورى عێراق و سوریا چه‌ند ناوچه‌یه‌کیان بۆردومانکردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 23 که‌س کوژران که‌ حه‌وتیان سه‌ربازى سوریا بوون و 16یان سه‌ر به‌ ئه‌ندامانى گروپه‌کانى نزیک له‌ ئێران بوون.

هاوکات، به‌پێى ئاژانسى هه‌واڵى ساناى فه‌رمى سوریا بۆردومانه‌که‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌ى ئه‌لبوکه‌مال و دێره‌زور بووه‌.

به‌پێى ئاژانسه‌که‌ى سوریا له‌م ساڵانه‌ى دواییدا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ بۆردومانکراوه‌.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار