نێچیرڤان بارزانى: پێویسته سوپاى عێراق نیشتیمانى بێت بۆ پارێزگارى له وڵات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى عێراق کرد و رایگه‌یاند:"به‌پێویستى ده‌زانن ڕۆڵى سوپاى عێراق وه‌ک سوپایه‌کى نیشتیمانى بۆ پارێزگارى و به‌رگریکردن بێت له وڵات و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر".
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ى کانونى دووه‌مى 2021 له‌گه‌ڵ شهاب جاهد زه‌نگه‌نه، فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى عێراق کۆبوه‌وه و سه‌رۆکى هه‌رێم به‌بۆنه‌ى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌که‌ى و ده‌ستبه‌کاربونى وه‌ک فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى عێراق، پیرۆزبایى له‌و فه‌رمانده‌یه کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى له ئه‌رک و پۆستى تازه‌یدا بۆ خواست.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له ڕۆڵى سوپاى عێراق وه‌ک سوپایه‌کى نیشتیمانى بۆ پارێزگارى و به‌رگریکردن له وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر کرده‌وه و یادى سه‌دساڵه‌ى دامه‌زراندنى له سوپا پیرۆز کرد.
