وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم: بریارمانداوه هاتنى مووچه نه‌بێته هه‌واڵى به‌په‌له
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند" ئاماده‌کارى بۆ دابه‌شکردنى مووچه کراوه و به‌منزیکانه ورده‌کارییه‌که‌ى راده‌گه‌یه‌نین"، ده‌شڵێت:" بڕیارمانداوه سه‌رجه‌م داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى بگه‌رێته‌وه وه‌زاره‌تى دارایی، بۆئه‌وه‌ى پێدانى مووچه ئاسایى بکرێته‌وه‌و هاتنى مووچه نه‌بێته هه‌واڵى به‌په‌له".
جووتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئێواره‌ى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 13ى کانونى دووه‌مى 2021 رایگه‌یاند:"بڕیارمانداوه سه‌رجه‌م داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى بگه‌رێته‌وه وه‌زاره‌تى دارایی، بۆئه‌وه‌ى پێدانى مووچه ئاسایى بکرێته‌وه‌و هاتنى مووچه نه‌بێته هه‌واڵى به‌په‌له".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئێمه ناڵێین لێبڕینى مووچه و له‌گه‌ڵ ئه‌و وشه‌یه نین، به‌ڵکو ئه‌وه ته‌مویلى حکومه‌ته بۆ مووچه به‌پێى ئه‌و داهاته‌ى به‌رده‌سته".