گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا: سوپاسالارى حه‌شدى شه‌عبى عێراقى خسته‌ لیستى تیرۆره‌وه‌

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتى
‌وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا عه‌بدولعه‌زیز محمدداویى سوپاسالارى حه‌شدى شه‌عبییان خستۆته‌ لیستى تیرۆره‌وه‌.

وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا بڵاویکرده‌وه‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا بڵاویکرده‌وه‌ عه‌بدولعه‌زیز محمدداویى سوپاسالارى حه‌شدى شه‌عبییان خستۆته‌ لیستى تیرۆره‌وه‌.

ئه‌م بڕیاره‌ى ئه‌مریکا له‌دژى حه‌شدى شه‌عبى له‌کاتێکدایه‌، چه‌ند رۆژێک به‌رله‌ئێستا وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا سزاى به‌سه‌ر فالح فه‌یاز سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبیدا سه‌پاند.

خستنه‌ لیستى تیرۆر لاى ئه‌مریکییه‌کان ده‌بێته‌هۆى قه‌ده‌غه‌کردنى هاتوچۆى ناوبراو له‌ئه‌مریکا و وڵاتانى هاوپه‌یمانى و کێشه‌ بۆ هه‌ژماره‌ بانکییه‌کانى و گواستنه‌وه‌ى موڵکدارێتى دروستده‌بێت.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار