ترەمپ: گورزێكی بەهێزمان لە تیرۆرستانی داعش لە نەیجیریا وەشاند  

2 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزارەتی جەنگی ئەمریكا، پەیامێكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڵاوكردووەتەوەو تیایدا دەڵێت: ئەمشەو، بە فەرمانی من وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەمریکا هێرشێکی بەهێز و کوشندەی لە دژی گەندەكانی داعشی تیرۆرست لە باکوری رۆژئاوای نەیجیریا ئەنجامدا، کە بە شێوەیەکی دڕندانە مەسیحییە بێتاوانەکان دەکەنە ئامانج و دەیانکوژن بەشێوەیەك کە ساڵانێکی زۆرە،  بگرە چەندین سەدەیە نەبینراوە!.

پێشتر هۆشداریم دا بەو تیرۆریستانە ئەگەر واز لە سەربڕینی مەسیحییەکان نەهێنن باجێکی قورس دەدەن و ئەمشەو بە كرداری ئەوە روویدا، وەزارەتی جەنگ گورزێكی وردی وەشاند، كە تەنها ئەمریکا دەتوانێت ئەنجامیبدات. 

ترەمپ ئاماژەی بەوەشكردووە: لەژێر سەرکردایەتی مندا وڵاتەکەمان رێگە نادات تیرۆری ئیسلامی توندڕەو گەشە بکات، خوای گەورە سوپاكەمان بپارێزێت و جەژنی کریسمس لە هەمووان پیرۆز بێت، بە تیرۆریستە مردووەکانیشەوە، ئەوانەشی كە ژمارەیان زیاد دەکات ئەگەر کۆمەڵکوژیەکانیان دژی مەسیحییەکان بەردەوام بێت. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار