کۆمسیۆنى عێراق: ئاماده‌ین له 6ى حوزه‌یران هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ین
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ره‌تیکرده‌وه پێشنیازى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانیان کردبێت، جه‌ختده‌که‌نه‌وه که " ئاماده‌ین له 6ى حوزه‌یران هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ین ".
له راگه‌یاندراوێکدا، کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ره‌تیکرده‌وه پێشنیازى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى په‌رله‌مانى عێراقى بۆ دواى مانگى ئه‌یلول خستبێته به‌رده‌م سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، له کۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق له‌گه‌ڵ کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان و نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به ئاماده‌کارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوو، گفتوگۆکراوه له‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌کان نه‌ک دواخستنى پرۆسه‌که.
ژماره‌یه‌ک له میدیا کوردى و عێراقییه‌کان بڵاویان کرده‌وه کۆمسیۆن داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى کردووه و دواخراوه بۆ مانگى ئه‌سلولى ئه‌مساڵ.
دوێنێ دواى کۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌و کۆمسیۆنى باڵا‌و نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له راگه‌یاندنێکدا داوا له په‌رله‌مان کرا که یاساى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ته‌واو بکات و خۆى هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه تا هه‌ڵبژاردن له مانگى حوزه‌یراندا ئه‌نجام بدرێت.