سبه‌ینێ دابه‌شکردنى موچه به لێبڕینه‌وه ده‌ستپێده‌کات
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و لیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و یه‌که‌کانى 70 و 80 موچه وه‌رده‌گرن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى دارایی، سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، دیوان و لیواکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و یه‌که‌کانى 70 و 80، دابه‌ش ده‌کرێت.
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه، 24ى کانونى دووه‌مى 2021، موچه‌ى هه‌ریه‌که له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، دیوان و لیواکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و یه‌که‌کانى 70 و 80، به لێبڕینى 21% و له‌سه‌دا 50% بۆ پله باڵاکان دابه‌شده‌کرێت.
تائێستا یه‌کلانه‌بووه‌ته‌وه به‌فه‌رمى، ئه‌م وچه‌یه‌ى سبه‌ینێ دابه‌ش ده‌کرێت، موچه‌ى مانگى 11ى ساڵى رابردووه یا مانگى یه‌کى 2021 ده‌بێت.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار