وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم مووچه‌ى مانگه‌کانى 11 و 12شى کرده پاشه‌که‌وت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى 11 و 12ى ساڵى رابردووى کرده پاشکه‌وت و ئه‌و مووچه‌یه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌دابه‌شکردنى کراوه بۆ مانگى 1ى ئه‌مساڵه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 24ى کانونى دووه‌مى 2021 دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌ستیپێکرد و بڕیاره رۆژى پێنجشه‌ممه 28 مانگ کۆتایى پێبێت.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له دوو سه‌رچاوه‌ى ناو وه‌زاره‌تى دارایى ده‌ستى که‌وتووه جه‌خت له‌وه کرایه‌وه که ئه‌و موچه‌یه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌دابه‌شکردنى کراوه موچه‌ى مانگى 1ى ئه‌مساڵه و موچه‌ى مانگه‌کانى 11 و 12ى هاوشێوه‌ى پێنج مانگى دیکه‌ى 2020 پاشه‌که‌وت کرا" له‌به‌رئه‌وه‌ى بڕیاربوو به‌غدا سێ 320 ملیار دینارى ره‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان بکات، به‌ڵام حکومه‌تى عێراق یه‌ک دیناریشى نه‌ناردووه‌و پاره له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه بۆیه بڕیارى پاشه‌که‌وتکردنى دراوه".
یه‌کێک له‌و سه‌رچاوانه ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که بۆ له‌مه‌ودوا رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق بکرێت یان نا 30 رۆژ جارێک موچه دابه‌ش ده‌کرێت" ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن نه‌کرێت به‌پێى داهاتى هه‌رێم مووچه‌ى موچه‌خۆران دابه‌ش ده‌کرێت و له 22 مانگه‌وه بۆ له‌مه‌ودوا ده‌ستپێ ده‌کات و له‌هه‌فته‌یه‌کدا کۆتایى پێ دێت".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه مووچه‌ى هه‌ریه‌که له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، دیوان و لیواکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، یه‌که‌کانى 70 و 80 و وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى دابه‌شده‌کرێت.
17ى ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، رۆژى یه‌کشه‌ممه 24ى مانگ، ده‌ستده‌کرێت به دابه‌شکردنى موچه به لێبڕینى 21% بۆ موچه‌خۆرانى ئاسایى و 50% بۆ پله تایبه‌ته‌کان به‌هه‌مان میکانیزمى مانگى پێشوو به‌پێى خشته‌ى په‌یڕه‌وکراو.
هه‌روه‌ها سبه‌ینێ دووشه‌ممه موچه‌ى هه‌ریه‌که له وه‌زاره‌تى ناوخۆ، فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و به‌رگریى و فریاکه‌وتن، لیواى نه‌وت، ره‌گه‌زنامه، وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراون و که‌سوکارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانى سیاسى دابه‌شده‌کرێت.