ساڵح موسلیم: دوژمنى ستراتیژیى کورد ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ره
" هه‌ڵوێست و ئاڵۆزییه‌کانى ئه‌مداوییه‌ى حکومه‌تى دیمه‌شق به‌رامبه‌ر خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى ڕۆژئاڤا به هاوکاریى تورکیا بووه"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ساڵح موسلیم، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى پارتى یه‌کێتیى دیموکرات(په‌یه‌ده) رایگه‌یاند:" یه‌کێتیى نه‌ته‌وه‌یى کوردان، به دیاریکردنى دوژمنى ستراتیژى گه‌لى کورد دێته دی"، ده‌شڵێت:" دوژمنى ستراتیژیى کورد ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ره".
ساڵح موسلیم ڕایگه‌یاند:"یه‌کێتیى نه‌ته‌وه‌یى کوردان، به دیاریکردنى دوژمنى ستراتیژى گه‌لى کورد، دێته دی، هه‌ڵوێسته‌کانى ئه‌مدواییه‌ى حکومه‌تى دیمه‌شق به‌رامبه‌ر خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى ڕۆژئاڤا به هاوکاریى ده‌وڵه‌تى تورک بووه.
ساڵح موسلیم، ڕاشیگه‌یاند:" هه‌ڵوێست و ئاڵۆزییه‌کانى ئه‌مداوییه‌ى حکومه‌تى دیمه‌شق به‌رامبه‌ر خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى ڕۆژئاوا، به هاوکاریى ده‌وڵه‌تى تورک بوه که هه‌وڵى لاوازکردنى ڕۆژئاڤا ده‌دات".
ئه‌ندامه‌که‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌یه‌ده، له‌باره‌ى دۆخى یه‌کێتیى نه‌ته‌وه‌یى گه‌لى کورده‌وه، جه‌ختى له‌وه کردوه‌ته‌وه، هه‌ر کاتێک گه‌لى کورد، توانیى دوژمنى ستراتیژیى خۆى دیارى بکات، ئه‌و کات یه‌کێتیى نه‌ته‌وه‌یى کورد دێته دی.
موسلیم، ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که دوژمنى ستراتیژیى گه‌لى کورد، "ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ره".