که‌مپینێکى فراوان بۆ ئازادکردنى ده‌میرتاش ده‌ست پێده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
به‌شێک له‌کوردانى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان، که‌مپینێکى کۆکردنه‌وه‌ى واژۆیان بۆ ئازادکردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، سه‌رکرده‌ى دیارى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په‌)  ده‌ستپێکردوه‌ و له‌گه‌ڵ کۆکردنه‌وه‌ى واژۆکه‌دا نامه‌یه‌کى ئاماده‌کراو بۆ په‌رله‌مانتاران ده‌نێردرێت.

که‌مپینه‌که‌ به‌ناونیشانى " ئازادى بۆ ده‌میرتاش" سه‌رپێخراوه‌ و تێیدا هاتووه‌ له‌ساڵى 2015 سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌کى یاسایى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیاوه‌ زیندانى کراوه‌ و سه‌ره‌ڕاى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى مافى مرۆڤ و دادگاى ئه‌وروپا بۆ ئازادکردنی، به‌ڵام هێشتا له‌زینداندا هێڵراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌نامه‌ى که‌مپینه‌که‌دا ئه‌وه‌خشراوه‌ته‌روو هه‌رچه‌نده‌ دادگاى ده‌ستورى تورکیا دانى به‌وه‌دا ناوه‌ که‌ ده‌ستگیرکردنى ده‌میرتاش پێشێلکاریى یاسایى و ده‌ستورییه‌، به‌ڵام له‌مانگى 12ى 2020-دا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى تورکیا بریاره‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى مافى مرۆڤى ئه‌وروپاى وه‌ک بڕیارى سیاسى له‌قه‌ڵه‌مدا و رایگه‌یاند:" تورکیا پابه‌ندنابێت به‌جێبه‌جێکردنى ئه‌و بڕیاره‌". 

بڕیاره‌ ده‌میرتاش و به‌شێک له‌سه‌رکرده‌ و لایه‌نگرانى ده‌ستگیرکراوى هه‌ده‌په‌ رۆژى 26 ى نیسانى داهاتوو روبه‌ڕوى دادگا بکرێنه‌وه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار