ئه‌مریکا له رۆژئاڤاى کوردستان ستراتیژى خۆى ده‌گۆڕێت
"سوپاى ئه‌مریکا له باکور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا 900 سه‌ربازى بڵاوه‌پێکردووه‌و هاوکارى هه‌سه‌ده ده‌کات"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پنتاگۆن ئاشکرایکرد، هێزه‌کانى ئه‌مریکا له سوریا چیتر به‌رپرس نین له پاراستنى نه‌وت له ناوچه‌که، به‌ڵکو تواناکانى خۆى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش ته‌رخان ده‌کات، ئه‌وه‌ش به ئامانجى گۆڕینى ستراتیژیى کارکردنیان که پێشتر دۆناڵد تره‌مپ دایڕشتبوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ى شوباتى 2021، جۆن کێربى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" نه وه‌زاره‌تى به‌رگرى و نه به‌ڵێنده‌ره‌کانی، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌یان نیه چیتر ده‌ستى هاوکارى بۆ کۆمپانیا تایبه‌ته‌کان درێژ بکه‌ن که هه‌وڵى کۆنترۆڵکردنى سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کانى سوریا بدات".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"هێزه‌کانى سوپاى ئه‌مریکا له باکور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا بڵاوه‌یان پێکراوه که ژماره‌یان 900 سه‌ربازه، بۆ پاڵپشتى ئه‌و هێزانه له‌وێ ماونه‌ته‌وه که دژ به داعش ده‌جه‌نگن".
زۆرینه‌ى زۆرى کێڵگه نه‌وتییه‌کانى ڕۆژهه‌ڵات و باکورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا له ده‌ره‌وه‌ى کۆنترۆڵى ڕ‌ژێمى سوریایه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) وه کۆنتڕۆڵ کراون.
ساڵى 2020 ڕێککه‌وتنێک له نێوان کۆمپانیاى نه‌وتى ئه‌مه‌ریکا “ده‌لتا کریسنت ئینێرجی” و ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریدا واژۆ کرا که ڕێگه به هه‌سه‌ده ده‌دات له مه‌ودایه‌کى فراواندا له سزاکانى ئه‌مریکا دژ به ڕ‌ژێمى سوریا ده‌ربازى ببێت.
هێزه‌کانى ئه‌مریکا گرنگترین کێڵگه‌کانى نه‌وت و غازیان له رۆژهه‌ڵاتى سوریا کۆنترۆڵ کردووه که گرنگترینیان کێڵگه‌ى نه‌وتى (عومه‌ر، تینکه) که گه‌وره‌ترین کێڵگه‌ى نه‌وتى سوریان له ڕۆژهه‌ڵاتى دێره‌زور و کێڵگه‌ى غازى (کۆنیکۆ) که گه‌وره‌ترین کێڵگه‌ى غازه له سوریا که بۆ به‌رهه‌مهێنانى کاره‌باش به‌کارده‌هێنرێت و ده‌که‌وێته باکورى شارۆچکه‌ى دێره‌زۆر.