په‌یه‌ده هێرشه‌که‌ى تورکیا بۆسه‌ر چیاى گارا ئیدانه ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نى گشتیى پارتى یه‌کێتیى دیموکرات (په‌یه‌ده) له به‌یاننامه‌یه‌کدا، هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیاى بۆ سه‌ر چیاى گارا شه‌رمه‌زار ده‌کات.
ده‌قى به‌یاننامه‌ى په‌یه‌ده:
له کاتێکدا ساڵیادى پیلانگێڕیى نێوده‌وڵه‌تیى له دژى ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان، نزیک ده‌بێته‌وه و هه‌ڵوێستى نێوده‌وڵه‌تى و جه‌ماوه‌ریى داواى ئازادکردنى ڕێبه‌ر ئۆجالان و کۆبوونه‌وه‌ى گه‌لى کوردستان له ده‌ورى ڕێبه‌رایه‌تی، پرۆژه و فه‌لسه‌فه‌ى برایه‌تیى گه‌ل و ژیانى ئازاد تا دێت زیاتر ده‌بێت، ده‌وڵه‌تى تورک هێشتا ده‌یسه‌لمێنێت که به دواى عه‌قڵییه‌تى نکۆڵیکردن و له‌ناوبردنی، بوونى گه‌لى کورد ده‌که‌وێت و کۆمه‌ڵکوژیى و قڕکردنى خه‌ڵکى کوردستان، به هه‌موو جیهان نیشان ده‌دات.
سوپاى ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر، ڕۆژى چوارشه‌ممه (١٠ى شوبات) له دژى هێزه‌کانى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریى کوردستان، ئۆپه‌راسیۆنێکى سه‌ربازیى ده‌ست پێ‌کرد و هێرشى کرده سه‌ر هه‌رێمى چیاى گارا و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌ری، بۆیه ئێمه وه‌ک ئه‌نجومه‌نى گشتیى په‌یه‌ده، ئه‌و هێرشانه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین، که بۆ هه‌موو جیهانى ده‌یسه‌لمێنن، مه‌به‌ست له‌و هێرشانه، له‌ناوبردنى خه‌ڵکى کوردستان و هه‌بوونى گه‌لى کورده له‌سه‌ر خاکى مێژوویى خۆى که ئه‌مه به‌پێى عه‌قڵییه‌تى فاشیستى عوسمانییه.
ئێمه بانگ له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، ده‌وڵه‌تانى گه‌وره، چالاکوانان و ڕێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤ ده‌که‌ین، بۆ ڕاگرتنى شه‌ڕى کۆمه‌ڵکوژیى به کۆمه‌ڵ له دژى خه‌ڵکى کوردستان و سیمبوله‌کانى و گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه، هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، هه‌روه‌ها بانگ له هێز و لایه‌نه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى باشوورى کوردستان و حکومه‌ته‌کانى عێراق و باشوورى کوردستان ده‌که‌ین، له ئاست ئه‌م هێرشانه‌دا بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستێکى ڕوون و چاره‌نووسساز نیشان بده‌ن.
ئێمه بانگ له هه‌موو گه‌لى کوردستان ده‌که‌ین، که له دژى هه‌موو ڕه‌نگه‌کانى هێرش و ده‌ستدرێژییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک یه‌کده‌ست بن و به‌رده‌وام بن تێکۆشان.
هه‌روه‌ها داوا له ده‌وڵه‌تى تورکیش ده‌که‌ین، که هێرشه دڕندانه‌کانى بۆ سه‌ر کورد له وڵاتانى دراوسێ، ڕابوه‌ستێنێت و چاره‌سه‌رى ئاشتییانه بۆ دۆزى کورد بدۆزێته‌وه.