تورکیا داوا له بایدن ده‌کات واز له‌پشتیوانى کورده‌کان بهێنێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى تورکیا داواى له‌ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا کرد، ده‌ستبه‌ردارى پشتیوانیکردنى کورد ببێت.
به‌پێى ئاژانسى روسیا توده‌ی، ئیبراهیم کاڵن وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى تورکیا له‌چاوپێکه‌وتنێکى ته‌فه‌فزیۆنیدا داواى له‌ئه‌مریکا کردووه، کۆتایى به‌پشتیوانیکردنى کورد و رێکخراوى عه‌بدوڵا گوله‌ن بهێنێت.
هه‌روه‌ها کاڵن راشیگه‌یاند:" له‌میانى په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ جاک سولیڤان راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى ئه‌مریکا پرسى کۆتایهێنان به‌چالاکییه‌کانى رێکخراوى فه‌تحوڵا گوله‌ن له‌ناو خاکى ئه‌مریکا ته‌وه‌رێکى سه‌ره‌کى گفتوگۆکانیان بووه.
وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى تورکیا ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که به‌ئه‌مریکایان وتوه دامه‌زراوه‌کانى (یه‌په‌گه) که سه‌ربه کورده له‌گه‌ڵ "BD" و "Gulen" له‌لیستى تیرۆردان و نابێت ئه‌مریکا چیتر پشتیوانی‌یان بکات.
له‌باره‌ى ئه‌و نامه‌یه‌ى ئه‌نجومه‌نى پیران که واژۆى 54 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نه‌که‌ى پێوه‌یه و داواى سزادانى تورکیا ده‌کات، کاڵن ئه‌وه‌شى روونکردۆته‌وه که ئه‌و هه‌نگاوه گرژییه‌کانى نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن زیادده‌کات.