ئه‌مریکا حوسییه‌کانى یه‌مه‌نی له لیستى تیرۆر ده‌رهێنا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له راگه‌یێنراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه کردووه، بڕیارى لابردنى حوسییه‌کان له لیستى تیرۆر بۆ ئه‌وه‌یه تادۆخى سه‌ختى مرۆیى یه‌مه‌ن خراپتر نه‌بێت.
ئه‌نتۆنى بلینکن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" لابردنى حوسییه‌کان له لیستى تیرۆر بۆ ئه‌وه‌یه تادۆخى سه‌ختى مرۆیى یه‌مه‌ن خراپتر نه‌بێت، گوێمان بۆ هۆشدارییه‌کانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌و رێکخراوه مرۆییانه گرتووه که له یه‌مه‌ن کارده‌که‌ن و پێشتر هۆشدارییان دابوو که بهتیرۆرستدانانى حوسییه‌کان ده‌بێته هۆى دروستبوونى کێشه بۆ گواستنه‌وه‌ى خواردن و سووته‌مه‌نى بۆ خه‌ڵکى مه‌ده‌نیى یه‌مه‌ن".
له راگهیێنراوهکهى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکادا هاتووه، وێڕاى لابردنى حوسییه‌کان له لیستى تیرۆردا، سزاکانى سه‌ر (عه‌بدولمالیک حوسی، عه‌بدولخالق به‌دره‌دین حوسى، عه‌بدوڵڵا یه‌حیا حه‌کیم) وه‌کو خۆیان ده‌مێننه‌وه که هه‌رسێکیان سه‌رکرده‌ى باڵاى حوسییه‌کانن.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا باس له‌وه ده‌کات ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له چاودێریکردنى جموجووڵه‌کانى حوسییه‌کان و سه‌رکرده‌کانیان، "به تایه‌به‌تیش ئه‌وانه‌ى که به‌رپرسن له هێرشى به‌له‌مه بۆمبڕێژکراوه‌کان بۆ سه‌ر که‌شتییه بازرگانییه‌کان له ده‌ریاى سوور و هێرشى مووشه‌کى بۆ سه‌ر سعودیه".